Original Articles

کاریگەری توندوتیژی وەک ئامرازی ‌هەڕەشە لە زمانی میدیایی داعش: توێژینەوەیەکی فرەمۆداڵی گوتار شیکاری ڕەخنەییە

  • بڵاو کرایەوە 2026-04-19
  • ژمارە بەرگ 9 ژمارە 2 (2026): Volume 9 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2692.05
  • م. ی. سروان صدیق حسن بەشی زمانی ئینگلیزی، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران، هەرێمی کوردستان، عێراق Author
  • پ.ی.د. وریا احمد امین سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، هەرێمی کوردستان، عێراق Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2692.05

کلیلە وشەکان:

تیۆری فرەمۆداڵی گوتار شیکاری ڕەخنەیی، داعش، مێدیای داعش، توندوتیژی، هەڕەشە

پوختە

ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دەرخستنی کاریگەرییەکانی بڵاوکراوەی توندوتیژی میدیایی داعش لەسەر خەڵک و هێزە سەربازییەکان. توێژینەوەکە هەوڵدەدات تیشک بخاتە سەر کاریگەرییەکانی هەڕەشەی داعش لەسەر لایەنی دەروونی خەڵک و هێزە سەربازییەکان لە عێراق، سوریا و تەواوی جیهان. زیاتر لە (٦٠) بڵاوکراوە لە (١٠) بەرگی جیاوازی (دابق) و (ڕومییە) بەکارهاتووە لە توێژینەوەکەدا. میتۆدی شیکاری وەسفی بەکارهاتووە بە پشت بەستن بە تیۆری فرەمۆداڵی گوتار شیکاری ڕەخنەیی و هالۆرەن (٢٠١١)، ئەمەش سودی لە لکاندنی هەدوو تیۆری گوتار شیکاری ڕەخنەیی فێرکلەف (١٩٨٩) و هێما کۆمەڵایەتییەکانی کرێس و ڤانلوین (٢٠٠١) بینیوە. ئەنجامی توێژینەوەکان پشتڕاستی کاریگەری بەرزی میدیای داعش دەکەنەوە لەسەر لایەنی دەروونی خەڵک و هێزە سەربازییەکان، کە هۆکارێکی سەرەکی پێشڕەوی داعشە لە ناوچەکە. وە هەروەها لایەنەکانی تری نازمانی وەک وێنە و بینراوەکان کاریگەرییەکان دوو هێندە دەکەن بە بەکارهێنانیان لەناو بڵاوکراوەکاندا.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

صدیق حسن سروان, and احمد امین وریا, trans. 2026. “کاریگەری توندوتیژی وەک ئامرازی ‌هەڕەشە لە زمانی میدیایی داعش: توێژینەوەیەکی فرەمۆداڵی گوتار شیکاری ڕەخنەییە”. گۆڤاری توێژەر 9 (2): 124-52. https://doi.org/10.31918/twejer.2692.05.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 13

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.