مەی وزیانەکانی لە میانەی تەفسیری (تیزکاری ئیمان بۆ قەومی کوردان)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2583.11کلیلە وشەکان:
حەڕامی مەی , پیسی مەی , بەراوکردنی بە بتپەرستی وقومارپوختە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی "مەی وزیانەکانی لە تەفسیری (تیزکاری ئیمان بۆ قەومی کوردان) سورەتی (المائدة)" مەبەستی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە ساغکردنەوەی بەشێکی کەم لە تەفسیرێکی کوردی کە تاوەکوو ئێستا بە دەستنووس ماوەتەوە بە ناوی تەفسیری (تیزکاری ئیمان بۆ کۆمەڵی کوردان)، ئەم تەفسیرە بە یەکێک لە دیارترین بەرهەمەکانی میراتی کوردی تایبەت بە خزمەتکردنی زانستە شەرعیەکان دادەنرێت کە گرنگترینیان خزمەتکردنی کتێبی خودای گەورەیە، ئەم دەستنووسە گەورەیە بەرهەمی مامۆستای کۆچکردوو (مەلا موحەممەدی قازی پێنجوێن)ی کۆچکردوە لە ساڵی ١٣٥٩ کۆچی کە یەکێک بووە لە گەورە زانایانی کورد لە سەردەمی خۆیدا، میتۆدی توێژینەوەکە بریتیە لە ساغکردنەوەی تەفسیرەکە بە گەڕاندنەوەی زانیاریەکانی بۆ سەرچاوە سەرەکیەکان، لە کاتی ساغکردنەوەی بابەتەکانی ناو تەفسیرەکە دەستەواژەی کوردی وعەرەبی وفارسی بەدی دەکرێت کە پێویستی بە ماناکردنەوە هەبوو بۆ ئەوەی خوینەر بە ئاسانی لێی تێبگات، لە کاتی توێژینەوەکەدا دەرکەوت کە مامۆستا چەند جۆرێک لە تەفسیری قورئانی بەکارهێناوە لە تەفسیرکردنی قورئان بە قورئان تەفسیری قورئان بە فەرمودەی پێغەمبەرمان (ﷺ)، وتەفسیر بە رەئی ئەمە وێڕای فەرامۆشنەکردنی لایەنی عەقڵی لە تەفسیرەکەیدا، ئەم بەرهەمە دەرخەری ئەوەیە کە مامۆستا لە گست لایەنەکانی زانستی شەرعی زانیاری تەواو وپێویستی هەبووە، بەتایبەت لە باسکردنی مەی و زیانەکانی کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەییانی حەڕامی و پیسی مەی کردووە لە تەفسیرەکەیدا.