Original Articles

توێژینەوەیەکی بەراوردکاری لە ئامڕازە لێکدەرەکانی ڕێزماندا لە دەقی هەواڵدا لە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا

  • بڵاو کرایەوە 2025-12-01
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 3 (2025): Volume 8 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2583.08

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2583.08

کلیلە وشەکان:

هەواڵی ئینگلیزی و کوردی , ئامڕازە لێکدەرەڕێزمانیەکان ، هەواڵە سیاسیەکان

پوختە

ئەم توێژینەوەیە بەراوردی بەکارهێنانی ئامڕازە بەستەرەکانی ڕێزمانی لە دەقی هەواڵی سیاسی ئینگلیزی و کوردی دەکات، بە پشتبەستن بە SFL و بە بەکارهێنانی تیۆری  مەککارتی (١٩٩١). ئامانجی توێژینەوەکە بریتییە لە توێژینەوە لە بەکارهێنانی ئامرازە یەکگرەکانی ڕێزمانی (وەک ئاماژەدان، بەستەر،کرتاندن، و جێگرەوە) لە دەقی هەواڵی سیاسی هەردوو زمانەکە و دیاریکردنی جیاوازی و هاوبەشییەکانیان. بە پێی پلانی تێکەڵ (mixed-method)، پەنجا هەواڵی سیاسی  لە گۆڤارە ئینگلیزی و کوردییەکان بە شێوەیەکی ئامانجدارانە هەڵبژێردراون و بە بەکارهێنانی بەرنامەی AntCone شیکاری کراوە. ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئامرازە یەکگرەکانی ڕێزمانی بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەردوو زمانەکەدا بەکاردەهێنرێن، بەڵام لە نوسراوەی کوردیدا بە زۆری (بە ژمارەی ٥٣٩) و لە نوسراوەی ئینگلیزیدا بە کەمی (بە ژمارەی ٤٠٩) بەکاردەهێنرێن. هەروەها لە ڕووی جۆری ئامرازەکانەوە، ئاماژەدان زۆرترین بەکارهێنانی هەیە، پاشان بەستەر، دواتر جێگرەوە، و لە کۆتاییشدا کرتانەر کە کەمترین بەکارهێنانی هەیە. ئەم جیاوازییانە ڕۆڵی گرنگی ئەم ئامرازانە لە پاراستنی یەکپارچەیی نوسین و جوانی شێوازی ڕەوانبێژی دەگەیەنن، کە دەکرێت سودبەخشن بۆ وەرگێڕان، مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی، سەرنووسەری هەواڵ، و توێژەرانی بواری زمانەوانی.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

محمد کۆسار ئەنوەر محمد, and سابیر پەیمان حەمە سالح سابیر, trans. 2025. “توێژینەوەیەکی بەراوردکاری لە ئامڕازە لێکدەرەکانی ڕێزماندا لە دەقی هەواڵدا لە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا”. گۆڤاری توێژەر 8 (3). https://doi.org/10.31918/twejer.2583.08.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 21

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.