The impact of artificial intelligence on the work of the United Nations (an analytical study)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.45کلیلە وشەکان:
هزری دەستکرد، یاسای نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان، مافەکانی مرۆڤ، ئاسایشی نێودەوڵەتی، گەشەپێدانی بەردەوام.پوختە
تەکنەلۆژیای هزری دەستکرد بە گشتی و بە تایبەتیش لە چوارچێوەی نێودەوڵەتیدا، جێگەی گرنگیدانی یاسایی و فقهی یاساییە، بۆئەوەی سروشت و چییەتیی ئەم تەکنەلۆژیایە ڕۆشن بێت و بە شێوەیەکی دروست ڕەچاوی بکەن، لە کاتی کردارە نێودەوڵەتییەکاندا، چونکە زۆر هەستیارە، بە تایبەت بۆ بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ گەیشتن بەوەی، کە هزری دەستکرد چ ڕۆڵێکی هەیە، بە شێوەیەکی یاسایی و نێودەوڵەتی، بە تایبەت لە بڕیار و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا. دەرخستنی ئەو ڕۆڵ و گرنگییانەی کە لە پرسی مافەکانی مرۆڤ، ئاسایشی نێودەوڵەتی و گەشەپێدانی بەردەوام(التنمیة المستدامە) هەیەتی، بۆ ئەم مەبەستەش پشتمانبەستوە بە میتۆدی شیکاری، بۆ شیکردنەوەی بیروڕا و دەقە یاساییەکانی یاسای نێودەوڵەتی. لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەردەکەوێت، کە هزری دەستکرد کاریگەری زۆری هەیە، لە ئاراستەی کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا و زانستەکەش ئاڵۆزیی جۆراوجۆرێتی زۆری تێدایە، کە ئەمەش وا دەکات بەردەوام لە گەشەدا بێت و یاسا نێودەوڵەتییەکانیش لە گۆڕاندا بن، دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام لە هەوڵی ڕێکخستنیدا بن و بڕیار و کۆبوونەوەی گرنگ ببەستن.