جیاوازی شوێنی مەترسییە جیۆمۆرفۆلۆجییەكان و كاریگەرییان لەسەر چالاكییە مرۆییەكان لە قەزای دەربەندیخان (لێكۆڵینەوەیەك لە جیۆمۆرفۆلۆجیای پراكتیكی)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2694GSCP.09کلیلە وشەکان:
مەترسییە جیۆمۆرفۆلۆجییەكان، چالاكییە مرۆییەكان، قەزای دەربەندیخان، GISپوختە
ئەم توێژینەوەیە لەبواری جیۆمۆرفۆلۆجیای پراكتیكیدا كراوە، و تێیدا پشت بە تەكنیك و پرۆگرامە پێشكەوتووەكانی جوگرافیا بەستراوە، لە خستنەڕووی جیاوازی شوێنی مەترسییە جیۆمۆرفۆلۆجییەكان لەناوچەی لێكۆڵینەوەدا، ناوچەی لێكۆڵینەوە بریتییە لە قەزای دەربەندیخان كە لەڕووی كارگێڕییەوە سەربە پارێزگای سلێمانییە، و دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی سنوری ناوچەی شاخاوی. ئامانج لەم توێژینەوەیە خستنەڕووی باوترین مەترسییە جیۆمۆرفۆلۆجییەكانە لەگەڵ سەرەكیترین ئەو هۆكارانەی دەبنەهۆی ڕوودان و چالاككردنیان، هەروەها كاریگەری ئەو مەترسییانە لەسەر چالاكییەكان مرۆییەكان لەناوچەی لێكۆڵینەوە، لەكۆتاییدا توێژینەوەكە گەیشتە كۆمەڵێك ئەنجامی گرنگ، لەوانە بنەما سروشتییەكانی ناوچەكە بەتایبەت ئاڵۆزی بەرزی و نزمی و بارودۆخی ئاووهەوا مەترسییە جیۆمۆرفۆلۆجییەكانیان چالاككردووە، بەتایبەت پرۆسە خێراكانی هەرەسهێنان، دەبینین ڕووبەرێكی كەم لە ناوچەی لێكۆڵینەوە مەترسی جیۆمۆرفۆلۆجی لەسەر نییە، ڕیژەكەی دەكاتە (14,58%)، كە بەتەواوی گونجاوە بۆ چالاكییە مرۆییەكان، بەڵام ناوچەی مەترسیدار ڕێژەكەی دەكاتە (23,41%) مەترسی جیۆمۆرفۆلۆجی زۆری لەسەرە و بەتەواوی گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی چالاكییە مرۆییەكان لەو شوێنانەی ناوچەی لێكۆڵینەوەدا.