Original Articles

محه‌مه‌د پاشای سەرۆكهۆزی جاف (1814-1881)

  • بڵاو کرایەوە 2023-11-19
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): Volume 6 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.02
  • حه‌سه‌ن كەریم جاف Author
  • تریفە عه‌بدول سه‌لام محه‌مه‌د عەلی كۆلێژی ئەدەبیات، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2361.02

پوختە

ئەم بابه‌ته‌ی ئاماده‌كراوه‌ بریتییە لە لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی، دەربارەی محەمەد پاشای سەرۆکهۆزی جاف، كه‌ لە نێوان ساڵانی (1814-1881) ژیاوه‌، هەوڵدراوە ڕۆڵی كارای محەمەد پاشا لە قۆناغە جیاوازەكاندا بە شێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی كاریلەسەربكرێ.

لێكۆڵینەوەكە لە سێ تەوەرە پێكهاتووه،‌ لە تەوەرەی یەكەمدا باس لە پەیوەندییەكانی هۆزی جاف و میرنشینی بابان كراوه‌، هەروەها تیشك خراوه‌ته‌ سەر بوونی ململانێی ناوخۆیی ناو هۆزی جاف و دەستتێوەردانەكانی میرنشینی بابان لە كاروباری هۆزەكە.

لە تەوەرەی دووەمدا، ئاماژە بەو گۆڕانكارییانە دەكرێ كە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا لە ناوچەكە هاتەئاراوە، كه‌ بووە هۆی زەقكردنەوەی پرسی هۆزەكان، وەكو دەسەڵاتی یەكەمی ڕكابەركردنی سیاسەتەكانی هەریەك لە دەوڵەتی عوسمانی و قاجاری و ڕۆڵی كارای محەمەد پاشا، كه‌ لەم نێوەندەدا دەبێتە هۆكاری كێشمەكێشمی نێوان هەردوو دەوڵەت، بە تایبەت دوای بەستنی پەیماننامەی ئەرزەڕوومی دووەم لە ساڵی 1847، هه‌روه‌ها دروستبوونی هەماهەنگی لە نێوان هەردوو دەوڵەتی نێوبراو بۆ لێدانی هۆزەكان.

لە تەوەرەی سێیەمدا وەكو كۆتا تەوەرە، هۆكاری كوشتنی محەمەد پاشای جاف ڕووندەكرێتەوە، لەبەر ڕۆشنایی سیاسەتەكانی هەردوو ئیمپراتۆریەتی قاجاری و عوسمانیدا.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

جاف حه‌سه‌ن كەریم, and محه‌مه‌د عەلی تریفە عه‌بدول سه‌لام, trans. 2023. “محه‌مه‌د پاشای سەرۆكهۆزی جاف (1814-1881)”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 57-98. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.02.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.