Original Articles

شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ گەشەی دانیشتوانی قەزای سۆران (١٩٨٧-٢٠٢٠)

  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): Volume 7 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.14
  • ئێریڤان اکرم عبدالجبار زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب، بەشی جوگرافیا Author
  • ئامانج احمد حمدامین زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب، بەشی جوگرافیا Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.14

کلیلە وشەکان:

Population, Growth, district.

پوختە

جوگرافیای دانیشتوان یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی جوگرافیای مرۆیی، و هەر لە کۆنەوە تاکو ئێستا، توێژینەوە لە بارەیەوە جێی بایەخی توێژەران بووە، توێژەران بایەخیان بە بابەتی دانیشتوان لە ڕووی (ژمارە، قەبارە، چڕی، پێکهاتە و شێوازەکانی دابەشبوونیان) داوە بۆئەوەی لە ڕێگایانەوە بتوانن هەڵسەنگاندنێکی تەواو بۆ ئەو ناوچانە بکەن کە دانیشتوانی تیادا نیشتەجێن، لە پێناو دەستنیشنانکردنی گرفتەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو گرفتانە. ئەم توێژینەوانە گرنگن، چونکە لە ڕێگەیانەوە دەتوانرێت گەشەی دانیشتوانی ناوچەکە دەستنیشانبکرێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ داڕشتنی پلانێکی زانستیی گونجاو بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری دانیشتوان، دانیشتوانی ناوچەی لێکۆڵینەوە لە ڕووی گەشەی دانیشتوانەوە لە ماوەی توێژینەوەدا بە هۆی زیادبوونی سروستی (لەدایکبوون و مردن) و ناسروشتی (کۆچ) گۆڕانی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش پێویستی بە ئەنجامدانی توێژینەوەیە بۆئەوەی گرنگترین گۆڕانکاری لە قەبارەی دانیشتوان و هۆکارەکانی بخەینەڕوو و شیکردنەوەیان بۆ ئەنجامبدەین. ئامانج لەم توێژینەوەیەدا بریتییە لە شیکردنەوەی گەشەی دانیشتوان و خستنەڕووی داتا و زانیارییەکانی تایبەت بەم بابەتە، بە  ئامانجی ئەوەی لە لایەن لێپرسراو و کاربەدەستانی ناوچەکە سوودی لێ ببینرێت بە مەبەستی دانانی پلانی گونجاو بۆ پێشخستنی قەزاکە و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانەکەی، بە مەبەستی گەیشتن بە دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە. لێکۆڵینەوەکەمان بەسەر پێشەکییەک و دوو تەوەرە بێجگە لە دەرئەنجام و ڕاسپاردەکاندا دابەشکردووە. 

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عبدالجبار ئێریڤان اکرم, and حمدامین ئامانج احمد, trans. 2024. “شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ گەشەی دانیشتوانی قەزای سۆران (١٩٨٧-٢٠٢٠)”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 338-80. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.14.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.