Geographical Analysis of Population Growth of Soran District (1987-2020)
Abstract
Geographical Analysis of Population Growth of Soran District (1987-2020)
Population geography is one of the most important topics of human geography, and the study of population has been of interest to researchers since ancient times in the side of (number, size, density, composition and patterns of distribution). In order to conduct a comprehensive assessment of the areas inhabited by the population, and to identify problems and find appropriate solutions to these problems. These studies are significant because they can be used to determine the population growth of the area, which helps to formulate an appropriate scientific plan to serve the population better. The population of the study area has changed a lot in terms of population growth during the study period. Due to the natural (birth and death) and unnatural (migration) increases, this requires research to present the most important changes in population size and their causes, as well as to analyze them. The aim is to analyze population growth and present data and information on this subject, in order to be used by the officials of the district in order to develop appropriate plans to develop the district and provide the best services to its residents. In order to reach the conclusions of the research and on the base to reach the research, we have divided the research into an introduction and two topics in addition to the conclusions and recommendations.
Keywords: Population, Growth, district.
شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ گەشەی دانیشتوانی قەزای سۆران (١٩٨٧-٢٠٢٠)
جوگرافیای دانیشتوان یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی جوگرافیای مرۆیی، و هەر لە کۆنەوە تاکو ئێستا، توێژینەوە لە بارەیەوە جێی بایەخی توێژەران بووە، توێژەران بایەخیان بە بابەتی دانیشتوان لە ڕووی (ژمارە، قەبارە، چڕی، پێکهاتە و شێوازەکانی دابەشبوونیان) داوە بۆئەوەی لە ڕێگایانەوە بتوانن هەڵسەنگاندنێکی تەواو بۆ ئەو ناوچانە بکەن کە دانیشتوانی تیادا نیشتەجێن، لە پێناو دەستنیشنانکردنی گرفتەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو گرفتانە. ئەم توێژینەوانە گرنگن، چونکە لە ڕێگەیانەوە دەتوانرێت گەشەی دانیشتوانی ناوچەکە دەستنیشانبکرێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ داڕشتنی پلانێکی زانستیی گونجاو بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری دانیشتوان، دانیشتوانی ناوچەی لێکۆڵینەوە لە ڕووی گەشەی دانیشتوانەوە لە ماوەی توێژینەوەدا بە هۆی زیادبوونی سروستی (لەدایکبوون و مردن) و ناسروشتی (کۆچ) گۆڕانی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش پێویستی بە ئەنجامدانی توێژینەوەیە بۆئەوەی گرنگترین گۆڕانکاری لە قەبارەی دانیشتوان و هۆکارەکانی بخەینەڕوو و شیکردنەوەیان بۆ ئەنجامبدەین. ئامانج لەم توێژینەوەیەدا بریتییە لە شیکردنەوەی گەشەی دانیشتوان و خستنەڕووی داتا و زانیارییەکانی تایبەت بەم بابەتە، بە ئامانجی ئەوەی لە لایەن لێپرسراو و کاربەدەستانی ناوچەکە سوودی لێ ببینرێت بە مەبەستی دانانی پلانی گونجاو بۆ پێشخستنی قەزاکە و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانەکەی، بە مەبەستی گەیشتن بە دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە. لێکۆڵینەوەکەمان بەسەر پێشەکییەک و دوو تەوەرە بێجگە لە دەرئەنجام و ڕاسپاردەکاندا دابەشکردووە.