Original Articles

چین؛ هەرێمی کوردستان؛ عێڕاق؛ هێزی نەرم، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان؛ ڕیفراندۆم

  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): Volume 7 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.28
  • زوبێر احمد رسول کۆلێجی زانستە سیاسییەکان/ بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دپلۆماسی Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.28

کلیلە وشەکان:

چین؛ هەرێمی کوردستان؛ عێڕاق؛ هێزی نەرم، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان؛ ڕیفراندۆم

پوختە

پەیوەندیی چین و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تازەیە و دەگەڕێتەوە بۆ دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ٢٠٠٣. پرسیاری سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە ئەویە، ئایا پاڵنەری سەرەکیی پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان لەسەر چ بنەمایەکن؟ بۆ شیکردنەوەی ئەم پرسیارە و تێگەیشتن لە پەیوەندیی هەردوولا لە ڕووی تیۆرییەوە پشتمان بە دوو چەمک بەستووە: چەمکی هێزی نەرم (soft power) و چەمکی گەشەسەند (development)، کە چینییەکان سیاسەتی دەرەوەی خۆیانیان لەسەر داڕشتووە. بۆ شیکردنەوە و دەستکەوتنی داتاکانیش پشتمان بەستووە بە میتۆدی جۆری (qualitative). لەم توێژینەوەیە گەشیتوین بەو تێگەیشتنەی کە پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای هێزی نەرمن، واتە ئابووری و بازرگانی، چین خۆی بە دوور دەگرێت لە دەستوەردانی سیاسی و لە ڕوانگەی عێراقەوە سەیری هەرێمی کوردستان دەکات. لەم توێژینەوەیەدا گەیشتوون بەو دەرەنجامەی کە دوو فاکتەر وا دەکەن کە پەیوەندیی چین و هەرێمی کوردستان هەر لەسەر ئاستی ئابووری و بازرگانیدا بێت و نەچێتە ئاستی سیاسی، یەکەمیان: سیاسەتی دەرەوەی چین پاڵپشتیی هەرێمە نادەوڵەتییەکانی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان ناکات و پشتی دەوڵەتان دەگرێت، چونکە خۆی کێشەی هەرێمی نادەوڵەتیی هەیە. دووەم: هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و سەربازی و ئاساییشەوە وابەستەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، ئەمەش وا دەکات کە پەیوەندیی چین و هەرێمی کوردستان لە ئاستی ئابووری و بازرگانیدا بمێنێتەوە گەشەنەکات بۆ ئاستی سیاسی. 

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

رسول زوبێر احمد, trans. 2024. “چین؛ هەرێمی کوردستان؛ عێڕاق؛ هێزی نەرم، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان؛ ڕیفراندۆم”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 789-808. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.28.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.