پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ دانانی دەستوورە دیموکراتییەکان (توێژینەوەیەکی شیکاریی بەراوردکارییە)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.16پوختە
پڕۆسەی دانانی دەستوور بە چەندین قۆناغی جیاواز تێپەڕیوە، بە شێوەیەک لە سەرەتادا تەنها لە نێوان لایەنه ناوخۆییەکان دانراون، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات گهشهشهندنی ئهم پڕۆسهیه وایکردووە گۆڕانکاری بەسەردابێت، بە جۆرێک تەنها لە سەر ئاستی ناوخۆیی نەمێنێتەوە بەڵکوو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی شانبەشانی لایەنە ناوخۆییەکان لە پڕۆسەی دانانی دەستوور ڕۆڵێکی کاریگەر بگێرن، بە شێوەیەکی دەستوور وەکوو باڵاترین بەڵگەنامە لە دەوڵەتدا بۆتە بەشێک لە پڕۆسەی بەدیموکراتیکردنی کۆمەڵگا بە بوونی بەها و بنەما دیموکراتییەکان تیایدا و به میكانزیم وهرگرتنی بۆ ئاراستهنهكردنی وهك هەڕهشە بۆ سەر ئاشتی و ئارامیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
هەر بۆیە بە گرینگیدان لەو پڕۆسیەدا بە تایبەتی لەو وڵاتانەی لە قۆناغی ناکۆکی یان قۆناغی دوای ناکۆکیی نێوخۆییدان، بۆیە پڕۆسەی دانانی دەستوور لە سەردەمی ئەمڕۆدا وای کردووە کەوا تەنها تێڕوانینێکی ناخۆیی نەبێت، بەڵکوو تێڕوانینێکی نێودەوڵەتیش بێت، ئەمەش وای کردووە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێن لە پڕۆسەی دانانی دەستوور کەوا ڕێز لە خواست و مافی تاکەکان بە بوونی بەشداریی گشتی و شەفافیەت لەو پڕۆسەیە لە سەر ئاستی ناوخۆیی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بهرجهستهی بەها و بنەما دیموکراتییەکان بكرێت و نەبێت بە سهرچاوهی بیركردنهوهی بهدیهێنهری هەڕەشە بۆ سەر ئارامیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
لەم بارەیەوە ناوەرۆکی ئەم توێژینەوە باسکردنە لە گرنگترین پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە پڕۆسەی دانانی دەستوورێکی دیموکراتی، له میانهی باسکردن لە ئەزموونی پڕۆسەی دانانی دەستووری هەریەکە لە وڵاتانی ئەفریقیای باشوور ساڵی (١٩٩٦)، دەستووری تونس ساڵی (٢٠١٤)، و بهراروردكردنی لهگهڵ پڕۆسهی دانانی دەستووری عێراق ساڵی (٢٠٠٥).