ئاستی به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تی لای خوێندكارانی زانكۆ
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.17کلیلە وشەکان:
بەرپرسیارێتی، بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، خوێندكارانی زانكۆپوختە
ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی ئاستی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتییە لای خوێندکارانی زانکۆ، هه‌روه‌ها زانینی جیاوازیی ئاستی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی لای خوێندکارانی زانکۆ به پێی گۆڕاوه‌كانی (ڕه‌گه‌ز، پسپۆڕی، شوێنی نیشتەجێبوون)، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته توێژه‌ران پێوه‌رێكیان ئاماده‌كردووه، كه له (٢٨) بڕگه پێكهاتووه، دوای ده‌رهێنانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێوه‌ری ده‌روونی (ڕاستگۆیی به شێوه‌ی ڕاستگۆیی ڕواڵه‌ت و جێگیری به ڕێگای ئهلفاكرونباخ)، به‌سه‌ر نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا دابه‌شكراوه به شێوه‌ی (online) كه ژماره‌ی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه (٢٨٢) تاك بوو، به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیی سادە هه‌ڵبژێرداون، به به‌كارهێنانی هەگبەی ئاماری بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان (SPSS) ئه‌نجامه‌كان شیكرانهوه، كه به‌م شێوه‌یه‌بوو: نموونەی توێژینه‌وه‌كه ئاستی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتییان بەرز بوو، جیاوازی به‌پێی گۆڕاوەکانی توێژینەوەکە نه‌بوو، له كۆتاییدا به پێی ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كان چه‌ند ڕاسپارده و پێشنیازێك خراونه‌ته‌ڕوو.