دیسلێکسیا لە لای قوتابییانی زانکۆ: بواری خوێندنەوە
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2141.3پوختە
ئاستەنگی فێربوونی خوێندنەوە بە یەکێک لە گرفتە هەرە دیارەکانی فێربوون دادەنرێت، لەگەڵ چوونی قوتابی بۆ زانکۆ ئەم ئاستەنگە زیاتر دەردەکەوێت. ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە بریتیبوو لە زانینی ئاستی بواری خوێندنەوە لە دیسلێکسیادا لای قوتابییانی زانکۆ. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی چەندێتی بەکارهاتووە. نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە (٤١٤) قوتابی زانکۆ، ٣١٠ (٧٤.٨٨٪) نێر و ١٠٤ (٢٥.١٢٪) مێ کە نموونەکە بە ڕێگای ناهەڕەمەکیی مەبەستدار هەڵبژێردرابوون. پاشان بە جێبەجێکردنی سەرجەم هەنگاوە سایکۆمەتریەکان پرسیارنامەیەکی (٢٤) بڕگەیی بە شێوەی (Five- Likert_ Scale) بنیاد نرا. پاشان بە ڕێگای دووبارە پێوانەکردنەوە جێگیریی پرسیارنامەکە (٠.٩٣١r =) بوو. لە دوای بەکارهێنانی یاسای (T. Test) دەرکەوت کە ئاستی بواری خوێندنەوە لە دیسلێکسیادا لە لای نموونەکە زۆر بەرزە، هەروەها لە دوای بەکارهێنانی (Regression) ئەوە دەرکەوت کە ڕەگەز کاریگەریی بەڵگەداری ئاماریی هەیە لەسەر بواری خوێندنەوە و ڕەگەزی نێر لە مێ زیاتر دووچاری بواری خوێندنەوە لە دیسلێکسیادا دەبێتەوە، بەڵام ئەوە دەرکەوت کە شێوەی نووسینی ڕاستان و چەپان کارناکاتەسەر دووچاربوونی تاک بە دیسلێکسیا. لە هەمان کاتدا لە دوای بەکارهێنانی یاسای (ANOVA) ئەوە دەرکەوت کە ئەو کەسانەی زەبر بەر مێشکیان کەوتووە زیاتر دووچاری بواری خوێندنەوە لە دیسلێکسیادا دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی هیچ زەبرێک بەر مێشکیان نەکەوتووە و ئەو کەسانەی زەبر بەر لای چەپی مێشکیان کەوتووە ئاستی دیسلێکسیایان لەو کەسانە بەرزترە کە زەبر بەر لای ڕاستی مێشكیان کەوتووە. لە کۆتاییدا توێژینەوەکە چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکی بۆ دەزگا فەرمییەکان پێشکەش کرد