وەرگرتنی وشە و زاراوە بەپێی پلانسازیی زمانیی
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.21lich.03کلیلە وشەکان:
زاراوەسازی، وەرگرتن، هۆکار، پلانسازیی زمانی، پلانی زاراوەسازی، وشە و زاراوە.پوختە
ەم توێژینەوەیە لە بواری زاراوەسازیدایە، کاری لە وەرگرتنی وشە و زاراوە لە زمانانی دیکەوە بۆ زمانی کوردی و هۆکار و بنەما و شێواز و جۆرەکانی لە ڕوانگەی پلانسازیی زمانییەوە کردووە، لە ڕاستیشدا ئەم پێواژۆیە ــ وەرگرتن ــ تایبەت بە زمانی کوردی نییە و لە هەموو زمانێکدا هەیە، چونکە هیچ گەل و نەتەوەیەک نییە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابووری و جوگرافی و شارستانییەکانیان و...تاد. پچڕابێت، تاوەکو زمانێکی دابڕاو و دوور لە کاریگەریی زمانە جیهانی و دراوسێیەکانیان بێت، هەروەها زیادبوونی چەمک و واتاکان لە ئەنجامی پێشکەوتن و پەرەسەندنەکانی ژیانەوە، ڕۆژانە چەندین وشە و زاراوە لە گشت بوارەکاندا پێویست دەکەن بێنە ناو زمانەوە، بۆیە ئامانجی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە، گرنگیی پلانی وەرگرتنی وشە و زاراوە لە نێو پلانسازیی زمانیدا بۆ پەرەپێدانی زمانی کوردی و دەستڕاگەیشتنی قسەپێکەرانی بە زانست و زانینە نوێیەکان لە ڕەوتی جیهانیبووندا بخاتەڕوو.
میتۆدی نووسینەوەی بابەتەکە، ڕێبازی شیكاریی پەسنی (وەسفی)یە، سروشتی کارەکەش وایخواستووە، جگە لە پێشەکی، کە سەرەتایەکە بۆ چوونە نێو باسەکەوە دابەشى سەر چوار تەوەرە بکرێت: