زمانی ئینگلیزی و توندوتیژی هێمایی: پەروەردەی تایبەت و نایەكسانیی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.19کلیلە وشەکان:
خوێندنی باڵا، زانکۆ، توندوتیژی هێمایی، زمانی ئینگلیزی، سەرمایەی کولتووری، نایەکسانی کۆمەڵایەتیپوختە
ئەمڕۆ پرسی گرنگ سەبارەت بە پەروەردە لە هەرێمی کوردستان ئەو پەیوەندییەیە، کە ئەم دامەزراوەیە لەگەڵ یەکسانیی کۆمەڵایەتییدا هەیەتی. لە ساڵانی دوای نەمانی ڕژێمی بەعس، پەروەردە و خوێندنی باڵا هێدی هێدی خۆی ڕۆژەڤ دەکاتەوە، بۆیە پرسە گرنگەکە لەوەدایە، کە ئایا ئەم دامەزراوەیە هەڵێکی یەکسانە بۆ تاکەکان، یان هەلێکی زیادەیە لەدەست چینی باڵا و دەستڕۆیشتوودا؟
ئامانجى ئەم توێژينەوەيە دەرخستنى ڕادەى بوونى توندوتیژی هێمايی و نایەكسانی كۆمەڵایەتیيە لەناوەندەكانى خوێندنى باڵا، بەتايبەت لە ناوەندەكانى خوێندنى تایبەت لە هەرێمی كوردستان، ئەم توێژينەوەيە توێژينەوەيەكى چەندێتيە و ميتۆدى بەكارهاتوو لەم توێژينەوەيەدا ميتۆدى شيكاریيە، هەروەها میتۆدی بەراوردکاری بەکار هێنراوە بۆ دەرخستنى جیاوازییەکان، بۆئەوەی بەرچاوتر دەرکەون، كۆمەڵگەى ئەم توێژينەوەيە خوێندكارانى زانكۆيە، واتە لەم توێژینەوەدا زانکۆی ئەمریکی- سلێمانی بە نموونە وەردەگیرێت، بەڵام هەوڵدەدرێت، کە ئەم دەرکەوتنەیش لە زانکۆی سلێمانی بپیورێت، بەتایبەت لەو ڕووەوە، کە پێویستە بزانرێت خەڵک چۆن ئەو زانکۆیە دەبینن؛ بۆ ئەم مەبەستە (10) خوێندکار وەک نموونە وەرگیراون لە زانکۆی سلێمانی و زانكۆى ئەمريكى لە سلێمانى.