ئامانجی خوێندن به زمانی بێگانه و كاریگهریی لهسهر زمانی دایك له ڕوانگهی بهخێوكهرانهوه (خوێندن به زمانی ئینگلیزی له پارێزگای ههولێر به نموونه)
پوختە

لەم دە ساڵەی دواییدا خواستی دایک و باوکان لەسەر پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بە زمانی ئینگلیزی زیادیکردوە. توێژینەوەکە هەوڵی داوە تێڕوانینی دایک و باوکان لەسەر پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بە زمانی دووەم/ئینگلیزی وەربگرێت و ئامانجیەتی ئەوە بزانێت، بەخێوکەران بۆچی دەیانەوێت منداڵەکانیان بەم زمانە بخوێنن، لە هەمانکاتتدا چ ستراتیژییەکیان بۆ یارمەتیدانی منداڵەکانیان بۆ زووتر فێربوونی زمانی ئینگلیزی بەکارهێناوە؟ چ ڕێکارێکیان بۆ پاراستنی زمانی کوردی لای منداڵەکانیان گرتۆتەبەر؟
توێژینەوەکە بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانج و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی توێژینەوە و کۆکردنەوەی داتا، میتۆدی چۆنایەتی بەکارهێناوە. ئەم میتۆدە چەندین شێواز لە خۆدەگرێت، لەوانە: چاوپێکەوتن، بەرژەنامە، تێبینیکردن،...هتد. شێوازی بەرژەنامە (فۆڕمی ڕاپرسی) یەکێكە لەم شێوازانەی توێژینەوەکە بۆ دەستکەوتنی زانیاری لە بەخێوکەری بەشداربوواندا پەیڕەوی کردووە، پرسیارەکانی ئەم جۆرە شێوازەش لە جۆری پرسیاری نیوە داخراون، چونکە پرسیارەکان بە جۆرێک داڕێژراون کە دوای وەڵامدانەوەی بەشداربووان، داوای ڕوونکردنەوەیان لێدەکرێت. لە ئەنجامدا توێژینەوەکە گەیشتووە بەو ئەنجامەی کە بەگشتی بەخێوکەران هەڵوێستی ئەرێنییان بەرانبەر بە خوێندن بە زمانی ئینگلیزی هەبوو، چونکە ئایندەی منداڵەکانیان لە زانینی زمانی ئینگلیزیدا دەبیننەوە. بەڵام لەپاڵ ئەمەشدا دەیانەوێت زمانی دایکی منداڵەکانیان پارێزراوبێت، ئەگەرچی لەڕێگەی ئەو ڕێکارانەی گرتوویانەتەبەر نەیانتوانیوە سەرکەتووبن و منداڵەکانیان بەڕێژەیەکی بەرچاو تووشی داخورانی زمانیی ببون.
کلیلە وشەکان: زمانی دایک، زمانی دووەم، زمانی خوێندن، جووتزمانی خێزانی، فرەزمانی، داخورانی زمان.

في العشرية الأخيرة اتجهت أولياء الامور بتربية أولادهم على التعلم باللغة الانجليزية، لذلك سعت الباحثة الى معرفة رؤية الوالدين على تربية اولادهم للتعلم باللغة الثانية، ألا و هي اللغة الانجليزية، و يهدف الباحثة الوصول الى مغزى الاستراتيجية المتبعة من قبل أولياء الامور لتعلم اولادهم بصورة مبكرة هذه اللغة و لماذا يسعون الى تعلم اولادهم اللغة الانجليزية و في الوقت نفسه لماذا يسعون الى أن يدسوا بهذه اللغة؟ و استندوا الى أي من الوسائل للحفاظ على اللغة الكردية من قبل ابنائهم؟
بهدف الوصول الى أجوبة الأسئلة المطروحة في البحث، و جمع المعلومات الكافية حول موضوع البحث استعملت الباحثة منهج الكيفية، و يتكون هذا المنهج من عدة أساليب، منها: المقابلة، الاستبيان، الملاحظة،......الخ.
کلیلە وشەکان: اللغة الأم، اللغة الثانية، وسيلة التدريس، ثنائية اللغة العائلية، تعدد اللغات، استنزاف اللغة.
The aims of studying in a foreign language and its effect on the mother tongue from the perspectives of parents (studying in an English language setting in Erbil Province as an example)
In the last decade, parents' desire to educate their children in English has increased. The researcher has tried to get parents' views on educating their children in second language/English. It aims to find out what strategies the parents (whom their children study in English) have used to help their children learn English faster. At the same time, why do they want their children study in English language? What measures have they taken to preserve the Kurdish language among their children? The researcher has used qualitative method in order to achieve the objectives and answer the research questions and data collection. This method includes several procedures, including interviews, reports, observations, etc. The questionnaire method is one of these methods, the researcher followed to obtain information from the parents of the participants. The questions of this type are semi-closed questions, because the questions are designed in such a way after answering them by the participants, it asks for explanations.
کلیلە وشەکان: Mother tongue, Second language, Medium of Instruction, Family bilingualism, Multilingualism, Language attrition