Investigating Writing Anxiety among Kurdish EFL Learners at the University Level
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.24کلیلە وشەکان:
نووسینی ئەکادیمی، دڵەڕاوکێی نووسین، فێرخوازانی کورد، ئینگلیزی وەک زمانێکی بیانی.پوختە
نووسین لە چوارچێوەی (ئینگلیزی وەک زمانێکی بیانی) دا ئیدیعا کراوە کە یەکێکە لە ئەرکە هەرە چالاکەکان کە لە فێرخوازان داوا دەکرێت. زۆرێک لە فێرخوازانی کورد لە زانکۆ لە کۆرسی خوێندنیان لە خوێندنی باڵادا تووشی کێشە و گرفت دەبن لە بەرهەمهێنانی پەرەگراف و وتارێکی باش گەشەسەندوو. دڵەڕاوکێی نووسین یەکێکە لە باوترین کێشەکانی ئەم جۆرە لە نێوان زۆرێک لە فێرخوازان لە سەرانسەری جیهان. بەڵام ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی دەتوانێت لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە جیاواز بن. ئەم توێژینەوەیە ئامانجی لێکۆڵینەوە بوو لە دڵەڕاوکێی نووسین لە نێوان فێرخوازانی کورد لەسەر ئاستی زانکۆ. بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکە ڕێبازێکی توێژینەوەی شێوازی تێکەڵ بەکاردەهێنرێت. ئەو ئامرازانەی کە بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان بەکارهێنران، پرسیارنامەیەک بوون کە لە نێوان فێرخوازان دابەشکرابوون و چاوپێکەوتنی قووڵی نیمچە پێکهاتەیی کە لەگەڵ ڕاهێنەرانی نووسین ئەنجامدرابوون. بەشداربووان ۲۰۰ فێرخوازی زانکۆ و۱۰ ڕاهێنەری نووسین بوون کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لە چوار زانکۆی عێراقی-کوردستان هەڵبژێردران. ئەنجامەکان دەریانخست کە هۆکارەکانی وەک کەمی پێشینەی قوتابخانە لە نووسین، ناکارامەیی لە ڕێزمان و فەرهەنگی ئینگلیزی، سنووردارکردنی کات، و فیدباکێکی خراپ یان نەرێنی لەلایەن ڕاهێنەرانەوە بووەتە هۆی دڵەڕاوکێ لەنێو فێرخوازان