ڕۆڵی هێزی لیڤی لە جێبەجێکردنی سیاسەتی بەریتانیا لە ناوچەی ڕەواندوزدا (١٩٢١ - ١١٩٣٢)
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.1811.6Abstract
لە ساڵی ١٩١٥ هێزی لیڤیی عێراقی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا لە عێراقدا دامەزرا، هێزەکە لەژێر فەرماندەیی ئەفسەرە بەریتانییەکان بوو و فەرمانی لەوان وەردەگرت. لەسەرەتادا ئەو هێزە پێکهاتبوو لە پێکهاتە سەرەکییەکانی عێراق لە کورد و عەرەب، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات بەشداری پێکردنی ئەو پێکهاتانە کەمبووەوە و ئاشورییەکان بوونە توخمی سەرەکی هێزی لیڤی و ئەرک و مافیشیان گۆڕانی بەسەرداهات.
ئەم توێژینەوەیە (ڕۆڵی هێزی لیڤی لە جێبەجێ کردنی سیاسەتی دەسەڵاتی بەریتانیا لە ناوچەی ڕەواندزدا (١٩٢١- ١٩٣٢) )، هەوڵێکە بۆ بەدەرخستنی ڕۆڵی ئەو هێزە لە ناوچەی ڕەواندز، کەوا رەواندز ببووە شانۆی ململانێی دەوڵەتی نوێی تورکیا و هێزەکانی بەریتانیا، کەوا هێزەکانی لیڤی رۆڵێکی دیاریان هەبوو لەدەرکردنی ئۆزدەمیر لە رەواندز و دواتر ئەم هێزە ڕۆڵی سەربازی دیاری هەبوو لە ناوچەکەدا. هێزی لیڤی بەشداربوو لە سەرکوتکردنی جوڵانەوە سیاسییەکانی دژ بە عێراق و دەسەڵاتی بەریتانیا لە رەواندز و دەوروبەری و بەشدارییان کرد لە کۆتایی پێکهێنانی ئەو کێشە کۆمەڵایەتییانەی لە سنوری کارگێری رەواندزدا هەبوون، دواتر رۆڵی ئەم هێزە بەردەوام بوو تاوەکو لەساڵی ١٩٣٢کۆتایی بە ڕۆڵی ئەم هێزە هات.
لەم توێژینەوەیەدا دەر دەکەوێت کەوا دەسەڵاتدارانی ناوچەی رەواندز هێزەکانی لیڤییان بەکارهێناوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و کپکردنی هەموو دەنگە نەیارەکان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە.
Downloads
Downloads
Published
Issue
Section
License

This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.

