پەتیخوازی لە زمانی كوردیدا له سه‌ره‌تاوه تا 1970
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.1811.1Abstract
بابه‌تی پەتیخوازی لە باشووری كوردستاندا له ئاستى هۆشیاری و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ییدا بووه؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاردانه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسيی كورد ده‌نوێنێت. ئەگەرچی به‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بە تەواوی گشت ڕەهەندەكانی زانستییانە.و پەیوەست بە ڕێبازی لێكۆڵینەوه‌ی زانستی و لەسەر بنەمای تیۆری تەواو شی.نه‌كرابێته‌وه. ئەم لێكۆڵینه‌وه‌يه, به‌ده‌ر له هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ك بابه‌تێكی ئه‌كادیمی، پشتی به بنه‌ما ئامارییه‌كان به‌ستاوه بۆ شی.كردنه‌وه‌ی دیارده‌كه و خستنه‌ڕووی ڕێژه‌ی هه‌ڵكشان و به‌ره‌وپێشچوونی په‌تیخوازی له زمانی كوردیدا. سنوورى كاركردنی لێكۆڵينه‌وه‌كە, هه‌و‌ڵه‌كانی بزوتنەوەی پاراوكردن له سنووری جوگرافی باشووری كوردستان ده‌گرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی, كه بزوتنه‌وه‌ی په‌تیخوازی له‌م ناوچه‌یەدا سه‌ری هه‌ڵداوه و چالاكتریش بووه له به‌شه‌كانی تری كوردستان. په‌تیخوازی له زمانی كوردیدا سه‌ركه‌وتنی زۆری به‌ده‌ست هێناوه، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی به‌ده‌ست هاتووه، تاكو ساڵی (1970) ده‌گاته سه‌رووی ڕێژه‌ی (90%)ی وشه‌ی په‌تی، گه‌رچی له قۆناغه‌كانی به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی په‌تیخوازی ڕێژه‌ی وشه‌ی په‌تی له خوارووی (50%)دا بووه.
Downloads
Downloads
Published
Issue
Section
License
Copyright (c) 2023 Twejer Journal

This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.

