هاوسه‌رگیریی منداڵان له كوردستاندا و په‌یوه‌ندیی به كولتوور و ئایینه‌وه/ توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیی كۆمه‌ڵناسییه له پارێزگای هه‌ولێردا
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.1811.7Abstract
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دیاریكردنی كاریگه‌رییه‌كانی كولتوور و ئایینە له‌سه‌ر هاوسه‌رگیریی منداڵان و ئاكامه‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه میتۆدی چۆنایه‌تی به‌كارهاتووه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام دراوه له جۆری نیمچه رێكخراو. كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه شاری هه‌ولێره، به‌شێكی نموونه‌ی توێژینه‌وه بریتین له (7) كه‌یس له‌و كچانه‌ی له خوار ته‌مه‌نی 15 ساڵی به‌شوودراون، به‌شی دووه‌میش شاره‌زایانن له بواره‌كانی شه‌ریعه و كۆمه‌ڵناسی و مافه‌كانی مرۆڤ و پزیشكی ئافره‌تان و پارێزه‌ر كه ژماره‌یان (7) كه‌سه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه هاوسه‌رگیریی منداڵان له كوردستاندا له ژێر كاریگه‌ریی ئایین و كولتووری پیاوسالاریی و شه‌رعدایه و ده‌بێته هۆی زاڵبوونی به‌ها و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه كۆنه‌كان له تێكڕای بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆربوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ته‌ڵاق دیارترینیانه.
Downloads
Downloads
Published
Issue
Section
License

This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.