Effects of Population Growth on Built-Up Area Changes in Khabat District during 1993-2023
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2573.38کلمات کلیدی:
گەشەی دانیشتوان، ڕووبەری ئاواکاری، (GEE)، GIS، SPSS، قەزای خەباتچکیده
گۆڕانی ڕووپۆشی زەوی لە هەر هەرێم و ناوچەیەک، تاڕادەیەکی زۆر بەندە بە زیاد بوونی قەبارە و گەشەی دانیشتوانەوە، بزوێنەرێکی سەرەکی گۆڕانکاریە لە ناوچە ئاواکاریەکان، هەر بۆیە ئەنجامدانی توێژینەوە لە تایبەتمەندیەکانی و گەشەی دانیشتوان به يهكێك له گرنگترين ئاراستهکانی ليكۆڵينهوه جوگرافيهكان دادهنرێت. دۆزینەوەی ڕووبەری ڕووپۆشی زەوی ئاواکاری نیشاندەرێکی گرنگە بۆ گۆڕانکاری ژینگەیی، بۆیە ئەم توێژینەوەیە بۆ بەدیهێنانی چەند ئامانجێکی دیاریکراو ئەنجامدراوە، لەوانە دەستنیشانکردن و هەڵسەنگاندنی کاریگەریەکانی گەشەی دانیشتوان لەسەر گۆڕانی ڕووپۆشی زەوی ئاواکاری لە قەزای خەبات، دڵنیابوون لە ڕادە و ڕێژە و ڕەوتی گۆڕانی ڕووبەری زەوی ئاواکاری لە ماوەی کاتەکانی توێژینەوەدا. خستنەڕووی پەیوەندی نێوان گەشەی دانیشتوان و گۆڕانی ڕووپۆشی زەوی ئاواکاری، زانین و دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی بەهێزی پەیوەندی نێوان گەشەی دانیشتوان لە ناوچەی توێژینەوە و زیادبوونی ڕووبەری زەوی ئاواکاری لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا، لە هەمانکاتدا سوودمان بینیوە لە ئامرازەکانی سیستەمی زانیاریە جوگرافیەکان (GIS) و هەستکردن لە دوورەوە (RS) بۆ دیاریکردنی گۆڕانکاریەکان لە ماوەی ساڵانی 1993 - 2023.