Original Articles

شیکاریی شوێنجێیی بۆ خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری سۆران

  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): Volume 7 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.15
  • عمر حسن حسین زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب، بەشی جوگرافیا Author
  • مصطفی یوسف کەلێتەیی زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب، بەشی جوگرافیا Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.15

پوختە

خزمەتگوزارییە فێرکارییەکان یەکێکن لەو خزمەتگوزارییانەی کە لە شارەکاندا پێشکەشی دانیشتووانی دەکرێت، بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی شار و کەرتی پەروەردە و بۆ ئەوەی نەوەیەکی زیرەک و تێگەیشتوو و پێگەیشتوو پێشکەش نیشتیمان بکەن، و لە ڕێگەی ئەم نەوەیەوە ژینگەیەکی لەبەر و تەندروست بەرهەمبهێنێت بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە.

ئامانجی سەرەکی لەم لێکۆڵینەوەیە بریتییە لە ئاشنابوون بە دابەشبوونی شوێنی هەنووکەی خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری سۆران، و گونجانیان لەگەڵ پێوەرەکانی پلاندانانی شوێنی خزمەتگوزاریی فێرکاری، و  دەرخستنی گرفت و کێشەی دابەشبوونی شوێنی  خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری سۆران.

   بۆیە خزمەتگوزاریی فێرکاری ساڵ لە دوای ساڵ ژمارە و ڕووبەریان ڕووی لە زیادبوون بووە، لە ساڵی (٢٠١٠_ ٢٠٢٢) ژمارەی باخچەی ساوایان گەیشتۆتە (١٢) باخچە، بە ڕووبەری (١.٧) هێکتار و ژمارەی قوتابخانە بنەڕەتییەکان گەیشتۆتە (٥٦) قوتابخانە بە ڕووبەری (١٦) ‌هێکتار، هەروەها ژمارەی قوتابخانە ئامادەییەکان گەیشتۆتە (٢٩) ئامادەیی بە ڕووبەری (١٥.٦٦) ‌هێکتار، بە شێوەی جیاواز دابەشبوونە بەسەر شاری سۆراندا

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

حسین عمر حسن, and کەلێتەیی مصطفی یوسف, trans. 2024. “شیکاریی شوێنجێیی بۆ خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری سۆران”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 381-433. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.15.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

11-20 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.