ئیدمۆندس و كاره زانستییهكانی لهبارهی كوردناسی
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.07کلیلە وشەکان:
کوردناسى، ئیدمۆندس، تێڕوانین، ئاین، کۆمەڵگەى کوردی.پوختە
کوردناسى لقێکى گرنگى زانستى ڕۆژهەڵاتناسییە، کە گرنگى دەدات بە لێکۆڵینەوە لەبارەى کورد، ئیدمۆندسیش یەکێکە لەو کوردناسانەى لە ڕێگەى بەرهەمەکانییەوە هەوڵیداوە لەبارەى کورد بکۆڵێتەوە، ئەم توێژینەوەیە، پێکهاتووە لە دەروازە و دوو تەوەرە و ئەنجام، لە دەروازەدا ژیان و کەسایەتىی ئیدمۆندس خراوەتەڕوو، لە تەوەرەى یەکمیشدا تیشک خراوەتە سەر کارە زانستییەکانى لەبارەى کورد، وەک کتێب و وتارە گرنگەکانى، هەرچى تەوەرەى دووەمە دیارترین تێڕوانین و بیروبۆچوونەکانى ئەم کوردناسە خراوەتەڕوو، کە چۆن لە کۆمەڵگە و دابونەریت و ئاینى ناوچە کوردییەکانى ڕوانیوە، بە تایبەتى قسەکردن دەربارەى کۆمەڵێک دیاردەى ئاینى و کۆمەڵایەتى کە سەرەنجى ڕاکێشاوە.
پرسیارى سەرەکیى ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە؛ تەنیا سەرچاوەى بەرهەمى نووسەرانى کوردى سەدەى بیستەم بەسە بۆ ئەوەى لەم مێژووى کوردى قۆناغى دواى ڕووخانى دەوڵەتى عوسمانى تێبگەین و توانیویانە وەڵامى هەموو ئەو پرسیارانە بدەنەوە، کە بۆ خوێنەر دروستدەبێت یان بۆ دۆزینەوەى وەڵامەکانمان پێویستمان بە تۆمار و نووسینەکانى کوردناسانە و دەکرێت ببنە سەرچاوەیەکى ڕەسەن و سەرەکى بۆ نووسینەوەى مێژووى کورد. ئەنجامى ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەخاتەڕوو، کارە زانستییەکانى ئیدمۆندس لەبارەى کورد، دەتواندرێت وەک سەرچاوەیەکى گرنگ و ڕەسەن بۆ نووسینەوەى مێژووى کورد لەسەدەى بیستەمدا پشتى پێ ببەسترێت، بەهۆى ئەوەى توانیویەتى تیشک بخاتە سەر هەمە لایەنى مێژووى کورد و تاڕادەیەکى باشیش خۆى پاراستووە لە لایەنگیرى، بە تایبەتى لە نووسینەوەى مێژووى کۆمەڵایەتى و ئاینىی ناوچە کوردییەکان.