Original Articles

مافی کرێکاری ئافرەتی بیانیی ناوماڵ لە مامەڵەیەکی شکۆمەندانە (توێژینەوەیەکی شیکاری - بەراوردکارییە)

  • بڵاو کرایەوە 2022-12-26
  • ژمارە بەرگ 5 ژمارە 3 (2022): Volume 5 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2253.18
  • نهـلـە سیسو عبداللە زانستە سیاسییەکان/ زانکۆی سۆران Author
  • عبداللە فاضل حامد زانکۆی دهۆک/ کولێژی یاسا Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2253.18

کلیلە وشەکان:

کرێکاری ئافرەتی بیانیی ناوماڵ، مامەڵەی شکۆمەندانە، شکۆمەندی لە شوێنی کارکردن، ژیانی تایبەت، کەسایەتیی یاسایی.

پوختە

ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ ڕوونکردنەوە و دیاریکردنی ناوەڕۆکی مافی کرێکاری ئافرەتی بیانیی ناوماڵ لە مامەڵەیەکی شکۆمەندانە. تیشک خستنە سەر ئەم بابەتە لە کاتێدایە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاری ئافرەتی بیانی لە بواری کاری ناومال لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بەڵام یاسایەکی تایبەت بە ڕێکخستنی کارکردنی کرێکارانی بواری کاری ناوماڵ بە تایبەت کرێکارە بیانییەکانی ئەم بوارە نییە تاوەکو مافەکانیان دەستەبەربکات لەسەرووی هەمووشیانەوە مافی مامەڵەی شکۆمەندانە. لەم سۆنگەیەوە لێکۆڵینەوەکە هەوڵی دەستنیشانکردنی کەلێن و کەموکورتییە یاساییەکان و چارەسەرکردنیانی داوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە میتۆدەکانی شیکاری و بەراوردکاری. بە مەبەستی چوونە نێو قۆڵایی بابەتەکە، ناوەڕۆکی توێژینەوە بەسەر دوو باسدا دابەشکراوە. باسی یەکەم تەرخانکراوە بۆ باسکردنی چەمکی مافی کرێکاری ئافرەتی بیانیی ناوماڵ لە مامەڵەیەکی شکۆمەندانە. لە باسی دووەمدا تیشک دەخرێتە سەر ناوەڕۆکی مافی مامەڵەی شکۆمەندانە. لە کۆتاییدا گرنگترین ئەنجام و ڕاسپاردەکان خراونەتەڕوو.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عبداللە نهـلـە سیسو, and حامد عبداللە فاضل, trans. 2022. “مافی کرێکاری ئافرەتی بیانیی ناوماڵ لە مامەڵەیەکی شکۆمەندانە (توێژینەوەیەکی شیکاری - بەراوردکارییە)”. گۆڤاری توێژەر 5 (3): 801-66. https://doi.org/10.31918/twejer.2253.18.

توێژینەوە هاوشێوەکان

11-20 of 31

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.