Original Articles

هەڵويستی فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە لەسەر بەکارهينانی ستراتیژی سکافۆڵدینگ لە وانەی نوسین لە ئاستی زانکۆ

  • Naznaz Shawqi Malla 1English Department, Faculty of Arts, Soran University, Kurdistan Region, Iraq. Author
  • Hoshang Farooq Jawad English Department, College of Basic Education, University of Sulaimani, Kurdistan Region, Iraq. Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.44

کلمات کلیدی:

فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە ، هەڵوێستی فێرخوازان، سکافۆڵدینگ، شارەزایی نووسین.

چکیده

         ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە لێکۆلینەوە لە هەڵويست و بیروبۆجونەکانی قوتابیانی زانکۆ کە زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە دەخوينن دەربارەی سکافۆڵدینگ وکاریگەری لەسەرگەشەکردنی کارامەیی نووسین. بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری، پشت بەڕێگای چەندایەتی بەستراوە بە بەکارهێنانی ڕاپرسی. ڕاپرسییەکە بەسەر ئەو قوتابیانە دابەشکراوە کە فێرکردیان لە ڕێگەی ستراتیژی سکافۆڵدینگەوە بوە بۆ ماوەی ١٢ هەفتە. بۆ ئەم مەبەستە، سی و یەک (لەکۆی شەست و یەک) قوتابی قۆناغی دووەمی بەشی ئینگلیزی زانکۆی سۆران لە ساڵی خویندنی ئەکادیمی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ هەڵبژێردراون. دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئاشکرایانکرد کە  قوتابیەکان هەڵوێستی ئەرێنییان هەبوو سەبارەت بە بەکارهينانی ستراتیژی سکافۆڵدینگ لە وانەی نوسین و کارامەیی نوسینیان بەڕێژەیەکی بەرچاو گەشەی کردوە. هەروەها قوتابیەکان باوەڕیان وابوو کە لەو کاتەوەی ستراتیژییەکانی سکافۆڵدینگ جێبەجێ کراون، پاڵنەر و ئارەزوویان بۆ نووسین زیادبوە. جگە لەمانە، توێژینەوەکە ئەوە دەخاتەڕوو کە لەڕێگای بەکارهێنانی ستراتیژیەکانی سکافۆڵدینگ چەندین لایەنی نوسین گەشە دەکات ، هەر لە نوسینی ڕستەوە تاکو نوسینی وتار. بۆیە ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر گرنگی بەرجەستەکردنی ستراتیژییەکانی سکافۆڵدینگ لە فێرکردنی زماندا و پێشنیاری ئەوە دەکات کە پێویستە پەروەردەکاران ئەم ستراتیژیانە بخەنە ناو پراکتیزەکانی فێرکردندا بۆ باشترکردنی ئەزموونی فێربوونی زمان بۆ فێرخوازەکانیان.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

Malla , Naznaz Shawqi, و Hoshang Farooq Jawad, مترجمین. 2024. “هەڵويستی فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە لەسەر بەکارهينانی ستراتیژی سکافۆڵدینگ لە وانەی نوسین لە ئاستی زانکۆ”. Twejer Journal 7 (3): 1204-34. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.44.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.