Original Articles

شیکارییەکی ڕەخنەگرانە بۆ ڕێکخستنی بنیاتنەر لە ناو مەنهەجی EFL

  • Ejad N. Hamad Soran University-Faculty of Education-English Department Author
  • Keivan Seyyedi Department of Translation, Cihan University-Erbil, Kurdistan Region, Iraq Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.50

کلمات کلیدی:

ڕێکخستنی بنیاتنەر (CA)، دەرئەنجامەکانی فێربوونی مەبەستدار، شێوازەکانی فێرکردن/فێربوون، ئامرازەکانی هەڵسەنگاندن، مەنهەجی EFL

چکیده

گونجاندنی بنیادنەر، یەکێکە لە ڕێگاکانی پەروەردەیی، کە بانگەشە بۆ ئەوە دەکات؛ دەبێت هەمیشە سازانێکی بنیادنەر لە نێوان  پێکهاتە سەرەکییەکانی مەنهەجی خوێندن هەبێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئامانجەکانی خوێندن بەدەستبهێندرێن. ئەو پێکهاتە سەرەکییانەش بریتین لە ڕێگاکانی وانەوتنەوە و فێربوون، ئامرازەکانی هەڵسەنگاندن، و ئامانجەکانی فێربوون. ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات لە دۆخی 'گونجاندنی بنیادنەر' لە یەکێک لە مەنهەجەکانی خوێندنی زمانی ئینگلیزی وەکو زمانی بیانی سەر بە زانکۆ سۆران بکۆڵێتەوە. ئەم توێژینەوەیە ڕێگەی هەمەجۆری بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکانی بەکارهێناوە. ڕێگاکانیش بریتی بوون لە ڕاپرسی، چاوپێکەوتنی بە کۆمەڵ لەگەڵ قوتابییەکان، چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستاکان و چاودێریکردنی مامۆستاکان. سەرەتا ڕاپرسییەکە بۆ (١٢٠) قوتابی نێردرا. دواتر لە نێوان ئەو ژمارەیە (١٤) قوتابی ئامادەییان دەربڕی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بەشداری لە دوو چاوپێکەوتنی بەکۆمەڵ بکەن. دواتریش حەوت مامۆستا دەستنیشانکران بۆ چاوپێکەوتن و چاودیریکردنیان. ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریدەخەن کە هەندێک لە مامۆستاکان پابەندن بە بنەماکانی 'گونجاندنی بنیادنەر' و هەوڵدەدەن بە شێوەیەکی کاریگەر گونجان لە نێوان پێکهاتە سەرەکییەکانی مەنهەجی خوێندن دروستبکەن. لە لایەکی تریشەوە، ئەنجامەکان ئەوەش دەردەخەن کەوا زۆربەی مامۆستاکان سەرکەوتوو نەبوون لە جێبەجێکردنی بنەماکانی گونجاندنی بنیادنەر.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

Hamad, Ejad N., و Keivan Seyyedi, مترجمین. 2024. “شیکارییەکی ڕەخنەگرانە بۆ ڕێکخستنی بنیاتنەر لە ناو مەنهەجی EFL”. Twejer Journal 7 (3): 1374-1403. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.50.

مقالات بیشتر خوانده شده از همین نویسنده

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.