Original Articles

لکاندنی واتایی لە زمانی کوردیدا

  • بڵاو کرایەوە 2025-09-02
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 2 (2025): Volume 8 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2582.13

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2582.13

کلیلە وشەکان:

: لکاندن, لکاندنی واتایی, پۆلێنی نوێی لکاندنی واتایی, واتای پڕاگماتیکی, نیشانە پڕاگماتیکییەکان

پوختە

ئەم توێژینەوەیە، لکاندنی واتایی لە زمانی کوردیدا تاووتوێ دەکات و توێژینەوەی لەبارەوە دەکات، ئەم چەشنە لکاندنە واتاییانە دیاری دەکات،  کە لە ڕێگەی یەکە فەرهەنگییەکان و واتا پڕاگماتیکییەکان و ڕەهەندە دەقییەکانەوە هاوئاهەنگی و یەکپارچەیی تیگەیشتنی دەق دروست دەکەن. لەم توێژینەوەیەدا بە سوودوەرگرتن لە تیۆرەکانی لکاندن، دووبارە پۆلێنێکی تری واتایی داڕێژراوەتەوە. هاوکات توێژینەوەکە هەڵسەنگاندنێک بۆ تیۆرە جیاجیاکانی لکاندن دەکات، کە لە ماوەی ڕابردوودا  لە شیکردنەوەی دەقدا بەکار هاتوونە.

بە گوێرەی ئەنجامە بەدەستهاتووەکانی ئەم توێژینەوەیە، لە لایەکەوە گریمانی پۆلێنێکی نوێی لکاندنی واتاییمان کردووە. لە لایەکی تریشەوە نیشانە پڕاگماتیکییەکان بە بەشێکی گرنگی پرۆسەی لکاندنی واتایی هەژمارکراون. هەروەها  لکاندنی واتایی بە هەرسێک جۆرەکەیییەوە بە شێوەی جیاجیا لە دەقەکانی زمانی کوردیدا بەکارهێنراوە، پڕۆسەی لکاندنیش تەنیا لە ڕیگەی لکاندنی ڕێزمانی یان فەرهەنگییەوە بەدی نایەت، بەڵکو پڕاگماتیک و ڕەهەندە دەقییەکانیش لە فەراهەمکردنی کردەی لکاندندا بەشدارن.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

رەسول رزگار قادر, and تۆفیق پ. د. قەیس کاکل, trans. 2025. “لکاندنی واتایی لە زمانی کوردیدا”. گۆڤاری توێژەر 8 (2): 381-411. https://doi.org/10.31918/twejer.2582.13.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 19

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.