توێژینەوەی ڕەسەن

بەرپرسیاریەتیی تاوانی كەسی هۆكار لە خۆكوشتن لە یاساكانی هەرێمی كوردستاندا

  • بڵاو کرایەوە 2017-07-12
  • ژمارە بەرگ 1 ژمارە 1 (2018): بەرگی 1 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.1811.9
  • Omed Saeed Khidhr Law Department, Faculty of Law and International Relations, Soran University توێژەر

پوختە

خۆكوشتن لەڕووی یاساییەوە هیچ دەقێكی یاسایی نیە بە تاوانی دانابێت، بەڵام ئەوەی جێگای مشتوومڕە بەرپرسیاریەتیی تاوانی ئەو كەسانەیە كە بوونەتە هۆكاری خۆكوشتنەكە، لێرەدا كێشە ئەوەیە كە هیچ پێوەرێك و بنەمایەك دیاری نەكراوە بۆ دەستنیشانكردنی كەسی هۆكار و یاسادانەر پێناسەی نەكردووە، بۆیە مەترسی هەیە لەوەی كەسێك بە هۆی ووتەیەكی ئاسایی یان رەفتارێكی ئاسایی ببێتە كەسی هۆكار، یاسادانەری كوردستانی ئەو كەسەی بە تاوانبار داناوە و سزایەكەی یەكسان كردووە بە سزای هاندان و هاوكاری لە خۆكوشتن، ئەمەش بە هەمواركردنی ماددەی (408) لە یاسای سزادانی عێراقی ئێستا و یاسای ڕوبەڕوبونەوەی توندوتیژیی خێزانی ژمارە 8 ی ساڵی 2011 لە هەرێمی كوردستاندا

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

Saeed Khidhr, Omed. 2017. “ بەرپرسیاریەتیی تاوانی كەسی هۆكار لە خۆكوشتن لە یاساكانی هەرێمی كوردستاندا ”. گۆڤاری توێژەر 1 (1): 368-98. https://doi.org/10.31918/twejer.1811.9.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 16

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.