Original Articles

بنەما وپێوەرەکانی پۆلینکردنى ناوەندە بازرگانییەکان لە شارەکان دا (توێژینەوەیەکی کارپێکراو لەسەرشاری هەولێر)

  • بڵاو کرایەوە 2025-12-01
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 3 (2025): Volume 8 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2583.13

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2583.13

کلیلە وشەکان:

شاری هه‌ولێر، سه‌نته‌ره‌ بازرگانیه‌كان، پۆلین، به‌ستانداردكردن

پوختە

      سه‌نته‌ری بازرگانی  وێنەیەکی مۆدێرنی بازاڕه‌ کە بە یەکێک لە دیارده‌ گرنگه‌كانی شار  داده‌نرێت کە هانی بازرگانی وبازاڕگه‌ری دەدات. بازاڕ هەر لە کۆنەوە ناسراوه‌ وبەدرێژایی قۆناغەکانی گەشەسەندنی شار گەشەی سەندووە، كه‌ قه‌باره‌ وتایبەتمەندی جیاوازی وەرگرتووە تا گەیشتووەتە شێوەی هاوچەرخی ئێستا وەک سەنتەری بازرگانی گەورە، مۆڵ، زنجیرە سوپەرمارکێتەکان و ئەوانی تر. ئامانج لەم توێژینەوەیە پۆلێنکردنی ناوەندە بازرگانییەکانی شاری هەولێرە بەپێی بنەما و پێوەر  به‌ ڕەچاوکردنی ئەو مەرجانە  كه‌ دیاریکراوە ودواتر چارەسەر وپێشنیار پێشکه‌ش بكرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پۆلێنکردنە بەشێوەیەکی گونجاوتر وهاوسەنگتر بۆ خزمەتگوزارییە بازرگانییەکان. لە توێژینەوەکەدا پشت بە شێوازی وەسفی و شیکاریی بەستراوە وجگە لە پێشەکییەکە سێ تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت کە تەوەری یەکەم بە چوارچێوەی تیۆری لێکۆڵینەوەکە دەستیپێکرد بە دیاریکردنی چەمکە بنەڕەتییەکانی توێژینه‌وه‌ وناساندنی ناوچه‌ی لیكۆلینه‌وه‌ كه‌ شاری هەولێره‌. تەوەری دووەم تایبەته‌ بە پۆلێنکردن و پێوانەکردنی ناوەندە بازرگانییەکان لەڕێگەی خستنەڕووی پۆلێنکردنە نێودەوڵەتییەکان ودواتریش دیاریکردنی پێوه‌ر وپۆلێنێكی گونجاو بۆ ناوەندە بازرگانییەکانی شاری هەولێر وەک پۆلێنکردنێکی پێشنیارکراو. پاشان توێژینەوەکە بە کۆمەڵێک دەرەنجام وڕاسپاردە کۆتایی پێهات.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

ژیاننامەی توێژەر

  • م. رۆژان صباح أحمد, زانكۆی سه‌لاحه‌ددین- هه‌ولێر

    - BA degree at Salahaddin University- Erbil- Iraq/ College of Arts/Geography Department -2004

    - MA degree in Environmental Issues- Geography from Salahaddin University- in 2012

    - have been working as a lecturer in the same university, College of Administration & Economics, Tourism Organizations Administration department since 2014 .

    - currently I'm PhD student in Geo marketing specialization .

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ئه‌حمه‌د رۆژان سه‌باح, and مه‌حمود كامه‌ران وه‌لی مه‌حمود, trans. 2025. “بنەما وپێوەرەکانی پۆلینکردنى ناوەندە بازرگانییەکان لە شارەکان دا (توێژینەوەیەکی کارپێکراو لەسەرشاری هەولێر)”. گۆڤاری توێژەر 8 (3): 306-36. https://doi.org/10.31918/twejer.2583.13.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 21

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.