Original Articles

ڕەنگدانەوەی سەبکی عێراقی لە شیعرە کوردییەکانی وەفاییدا

  • بڵاو کرایەوە 2026-08-16
  • ژمارە بەرگ 9 ژمارە 5 (2026): Volume 9 - Issue 5
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2695.10
  • هونەر انور مامصۆفی Soran University image/svg+xml Author
  • کاظم شێخ حسین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2695.10

کلیلە وشەکان:

شێواز، سەبکی عێراقی، تایبەتمەندیی زمانی، تایبەتمەندیی ئەدەبی، تایبەتمەندیی هزری، وەفایی

پوختە

لە بەرەنجامی ئەو پەیوەندییەی لەنێوان ئەدەبی کوردی و ئەدەبی فارسیدا هەبووە و ئەو کاریگەرییەی ئەدەبی فارسی لەسەر ئەدەبی کوردی دروستیکردووە، وای کردووە ئەو شێواز و ستایلانەی لە ئەدەبی فارسیدا باوبوون بگوازرێنەوە نێو ئەدەبی کوردی و ڕەنگدانەوەیان لە شیعری شاعیرەکان هەبێت. ئەم توێژینەوەیەش کە بە ناونیشانی (ڕەنگدانەوەی سەبکی عێراقی لە شیعرە کوردییەکانی وەفاییدا) یە، ئامانج لێی نیشاندانی سەبکی عێراقییە لە شیعرەکانی وەفاییدا، بۆ ئەم مەبەستەش پێڕەوی لە ڕێبازی (وەسفی ــ شیکاری) کراوە و تێیدا هەوڵدراوە هەریەکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم سەبکە لە ڕووی (زمانی، ئەدەبی و هزری) لە غەزەلە کوردییەکانی شاعیردا بخرێنەڕوو و دواجار ئەوە نیشانبدرێت و دەربخرێت کە وەفایی یەکێکە لە پێڕەوکەرانی سەبکی عێراقی و تایبەتمەندییەکانی ئەم سەبکە زۆر بە ڕوونی لە شیعرەکانی ڕەنگیانداوەتەوە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

مامصوفی Hunar, and حسین کاظم, trans. 2026. “ڕەنگدانەوەی سەبکی عێراقی لە شیعرە کوردییەکانی وەفاییدا”. گۆڤاری توێژەر 9 (5). https://doi.org/10.31918/twejer.2695.10.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 11

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.