Conference Papers

جیاوازی شوێنی مەترسییە جیۆمۆرفۆلۆجییەكان و كاریگەرییان لەسەر چالاكییە مرۆییەكان لە قەزای دەربەندیخان (لێكۆڵینەوەیەك لە جیۆمۆرفۆلۆجیای پراكتیكی)

  • بڵاو کرایەوە 2026-10-25
  • ژمارە بەرگ 9 ژمارە 4 (2026): Special Issue (GSCP Conference )
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2694GSCP.09
  • د. هێمن نصرالدین محمدامین زانكۆی گەرمیان/ كۆلێجی پەروەردە/ بەشی جوگرافیا Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2694GSCP.09

کلیلە وشەکان:

مەترسییە جیۆمۆرفۆلۆجییەكان، چالاكییە مرۆییەكان، قەزای دەربەندیخان، GIS

پوختە

ئەم توێژینەوەیە لەبواری جیۆمۆرفۆلۆجیای پراكتیكیدا كراوە، و تێیدا پشت بە تەكنیك و پرۆگرامە پێشكەوتووەكانی جوگرافیا بەستراوە، لە خستنەڕووی جیاوازی شوێنی مەترسییە جیۆمۆرفۆلۆجییەكان لەناوچەی لێكۆڵینەوەدا، ناوچەی لێكۆڵینەوە بریتییە لە قەزای دەربەندیخان كە لەڕووی كارگێڕییەوە سەربە پارێزگای سلێمانییە، و دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی سنوری ناوچەی شاخاوی. ئامانج لەم توێژینەوەیە خستنەڕووی باوترین مەترسییە جیۆمۆرفۆلۆجییەكانە لەگەڵ سەرەكیترین ئەو هۆكارانەی دەبنەهۆی ڕوودان و چالاككردنیان، هەروەها كاریگەری ئەو مەترسییانە لەسەر چالاكییەكان مرۆییەكان لەناوچەی لێكۆڵینەوە، لەكۆتاییدا توێژینەوەكە گەیشتە كۆمەڵێك ئەنجامی گرنگ، لەوانە بنەما سروشتییەكانی ناوچەكە بەتایبەت ئاڵۆزی بەرزی و نزمی و بارودۆخی ئاووهەوا مەترسییە جیۆمۆرفۆلۆجییەكانیان چالاككردووە، بەتایبەت پرۆسە خێراكانی هەرەسهێنان، دەبینین ڕووبەرێكی كەم لە ناوچەی لێكۆڵینەوە مەترسی جیۆمۆرفۆلۆجی لەسەر نییە، ڕیژەكەی دەكاتە (14,58%)، كە بەتەواوی گونجاوە بۆ چالاكییە مرۆییەكان، بەڵام ناوچەی مەترسیدار ڕێژەكەی دەكاتە (23,41%) مەترسی جیۆمۆرفۆلۆجی زۆری لەسەرە و بەتەواوی گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی چالاكییە مرۆییەكان لەو شوێنانەی ناوچەی لێكۆڵینەوەدا.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

نصرالدین محمدامین هێمن, trans. 2026. “جیاوازی شوێنی مەترسییە جیۆمۆرفۆلۆجییەكان و كاریگەرییان لەسەر چالاكییە مرۆییەكان لە قەزای دەربەندیخان (لێكۆڵینەوەیەك لە جیۆمۆرفۆلۆجیای پراكتیكی)”. گۆڤاری توێژەر 9 (4): 2024-56. https://doi.org/10.31918/twejer.2694GSCP.09.

توێژینەوە هاوشێوەکان

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.