چوارچێوەی یاسایی بۆ ڕێکخستنی ناوچە ئازادەکان لە هەرێمی کوردستان
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.28پوختە
ئەم توێژینەوەیە تیشکدەخاتە سەر چوارچێوه‌ی یاسایی پێویست بۆ دروستكردنی ناوچە ئازاده‌كان لە هەرێمی کوردستان. له‌به‌ر گرنگیی ئه‌و ناوچانه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی پەرەپێدانی ئابووریی به‌رده‌وام. هەڵبەته ناوچە ئازادەکان ڕووبەرێكی جوگرافیی دیاریكراون و لەژێر چاودێریدان، جا ئه‌و ڕووبەرانه له مینای ده‌ریاكان دروستكرابن یان مینای ئاسمانی یان وشکانی، له‌م ناوچانه چه‌ندین چالاكیی بازرگانیی جیاواز ئه‌نجامده‌درێن كه به قازانج و سوود بۆ وڵاتی میواندار ده‌شكێته‌وه، هه‌روه‌ها شوێنێكن بۆ هه‌ڵگرتنی کاڵا، ئه‌و کاڵایانه‌یه له بنەڕەتدا بێگانەن به ئامانجی دووباره ههناردهكردنهوهیان یان ئه‌نجامدانی هەندێک كرداری زێدەکی له‌سه‌ریان. ئەم توێژینەوەیە میتۆدی شیکاری و به‌راوردكاری بەکارهێناوە بە مەبەستی تيشكخستنهسهر بابه‌تی چوارچێوەی یاسایی بۆ دروستكردنی ئه‌و ناوچانە لە هەرێمی کوردستان. و توێژینەوەکە گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی کە هەرێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه بۆ دروستكردنی ئه‌م ناوچانه به تایبه‌تی له سێگۆشه‌ی نێوان عێراق و سوریا و توركیا، بەڵام هیچ چوارچێوەیه‌كی یاسایی نییە بۆ ڕێکخستنی ئه‌م ناوچانه، هه‌ر بۆیه پێشنیازده‌كات لە کاتی داڕشتنی یاسای نوێی وەبەرهێنان له هەرێمی کوردستان ئه‌و چوارچێوه یاساییه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و لەبەرچاوبگیرێت.