Original Articles

تایبەتمەندییەکانى شیعرى هاوچەرخى کوردى بە نموونەى شیعرەکانى سەباح ڕەنجدەر

  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): Volume 7 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.07
  • سەنگەر قادر شێخ محمد کۆلێژى زمان- زانکۆى سەڵاحەدین بەشى زمانى کوردى Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.07

کلیلە وشەکان:

شیعرى هاوچەرخ، زمان، ناوەڕۆک، فۆڕم، سەباح ڕەنجدەر

پوختە

لە دواى دەرکردنى هەردوو بەیاننامەى گرووپى ڕوانگە و گرووپى کفرى، شیعرى کوردى لە ڕووى فۆڕم و زمان و ناوەڕۆکەوە گۆڕان بەسەردا هات و قۆناغێکى نوێ لە شیعرى کوردى دەستیپێکرد کە تێیدا شاعیران تاڕادەیەکى زۆر بەرچاو دەسبەردارى کێش و سەروا بوون و زمانیشیان پتر لە زمانى ڕۆژانەى خەڵک نزیکبووەوە.

ناونیشانى ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە (تایبەتمەندییەکانى شیعرى هاوچەرخى کوردى بە نموونەى شیعرەکانى سەباح ڕەنجدەر) کە لە سێ تەوەرەى جیاوازدا فۆڕم و ناوەڕۆک و زمانى شیعرى هاوچەرخ خراونەتەڕوو و لە شیعرەکانى سەباح ڕەنجدەردا نموونەیان بۆ هێنراوەتەوە و گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەى کە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانى شیعرى هاوچەرخى جیهانى لە شیعرى هاوچەرخى کوردیشدا هەن و کەمێکیشیان تا ئێستا و لە سنوورى ئاگادارى و خوێندنەوەى ئێمەدا بەرچاو نەکەوتوون، لەوانە بەشداریپێکردنى جەستەى خوێنەر وەک بەشێک لە واتادانى زیاتر بە شیعرەکە. جیا لەمەش ئەو زمانەى سەباح ڕەنجدەر بەکاریهێناوە زیاتر لە زمانى فەرمى نزیکە لەوەى زمانى ڕۆژانەى خەڵک بێت.

وشە کلیلییەکان: شیعرى هاوچەرخ، زمان، ناوەڕۆک، فۆڕم، سەباح ڕەنجدەر

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

شێخ محمد سەنگەر قادر, trans. 2024. “تایبەتمەندییەکانى شیعرى هاوچەرخى کوردى بە نموونەى شیعرەکانى سەباح ڕەنجدەر”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 182-200. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.07.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.