کورد لە جوگرافیای دەوڵەتی سەفەویدا (١٥٠١-١٧٢٢)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.01کلیلە وشەکان:
دەوڵەتی سەفەوی، نشتیمانی کوردان، جوگرافیای کورد، میرنشینە کوردییەکان، ناوچە کورد نشینەکان.پوختە
بە دامەزرانی دەوەڵەتی شیعە مەزهەبی سەفەوی (١٥٠١-١٧٢٢) لە ئێرانی سەرەتای سەدەی شازدەهەم جوگرافیای گرنگ و ناوچە دەوڵەمەندەکانی کوردستان کەوتنە بەر هێرشی سوپای وێرانکەری قزڵباش. ئەگەرچی بە هۆی بەرفراوانیی دەسەڵاتی سەفەوییەکان و داگیرکردنی بەردەوامی ناوچەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانیان، لە ڕاستیدا دەستنیشانکردنی مەودای ڕاستەقینەی جوگرافیای کورد لەم سەردەمەدا، کارێکی هەتا بڵێی ئەستەمە، چونکە کۆمەڵی هۆکاری کاریگەر وەکو بەهێزی و لاوازیی دەسەڵاتی حاکمانی سەفەوی و میرانی کورد لە لایەک و ڕێژەی ناسەقامگیریی دەسەڵاتی هەرکامە لە ناوخۆ و ملمڵانێ دەرەکییەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناوچە دەوڵەمەندەکانی کوردستان لە لایەکی تر، لە سەر سەقامگیر نەبوونی ئەم سنوورانە، ڕۆڵێکی حاشاهەڵنەگریان هەبوو. لە سۆنگەی ئەم توێژینەوەیەدا بە مەبەستی دەستنیشانکردنی جوگرافیای کورد و سنووری ڕاستەقینەی ناوچە کوردنشینەکان لە سەردەمی سەفەوییەکان، بە سوودوەرگرتن لە سەرچاوە ڕەسەنە مێژووییەکانی ئەو سەردەمە پەنا دەبەینە بەر وێناکردنی سنووری نشتیمان و ناوچەکانی ئەو میرنشین و دەسەڵاتە خۆجێییانەی کە لەم ماوەیەدا کوردەکان تێیدا نیشتەجێبوونە و هەروەها هەندێ لەو ناوچە دوورەدەستانەی وەک خۆراسان و گەیلان و مازندەران کە کۆمەڵێ لە هۆزە کوردە ڕەسەنەکانی کوردستان لە لایەن شایەکانی سەفەوی بە مەبەستی سیاسی و سەربازی لە ناوچە دێرینەکانی خۆیان دایانبڕاند و دوورخرانەوە و بەرە بەرە لەو شوێنانە نیشتەجێکران و ژمارەیەکی زۆریایشیان ئێستاش لە گەڵدابێ هەر لە وێ ماونەتەوە.