حوکمڕانی لە سەردەمی قەیرانەکان ڕێکاری سوید لە بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2141.10کلیلە وشەکان:
کۆڕۆنا، Covid-19، سوید، حوکمڕانی، هەرێمی کوردستانپوختە
ئەم توێژینەوەیە هەڵوەستە لەسەر ڕێکاری سوید دەکات، وەکو ڕێکارێکی جیاواز لە ڕێکارە باوەکانی ئەوروپا و دونیا، لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ – Covid19 کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ەوە لە چین و پاشان لە تەواوی دونیا بڵاوبووەوە. سوید لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تەوژمی یەکەمی کۆڕۆنا لە مانگی کانوونی دووەم تا کۆتایی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ جیاواز لە ڕێکاری باوی دونیا، قەدەغەی گشتی هاتوچۆی ڕانەگەیاند، هاوڵاتییەکانی بە زۆر لە ماڵەوە نەهێشتەوە و بازاڕی دانەخست و قوتابخانەی منداڵانی خوار تەمەن ١٦ ساڵیشی بە کراوەیی هێشتەوە. ڕاستە لەو قۆناغەدا نزیکەی ٦٠٠٠ کەس بوونە قوربانی و مردن، بەڵام زۆرینەی هەرە زۆریان ئەوانەن کە لە خانەکانی بەساڵاچووان بوون و تەمەنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٩٠ ساڵی بوو.