شیکردنەوەی نوکتەی کوردی بەپێی بنەمای هاریکاری
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2033.02کلیلە وشەکان:
نوکتە، بنەمای هاریکاری، لادان و لێکەوتە.پوختە
ئەم توێژینەوە بە ناونیشانی (شیکردنەوەی نوکتەی کوردی بەپێی بنەمای هاریکاری)یە، هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی نوکتەی کۆن و تازەی کوردی بەپێی بنەمای هاریکاری. هەروەها توێژینەوەکە گریمانەى ئەوەى کردووە، نوکتەی ڕابردوو و نوکتەی ئەم سەردەمە بەپێی گۆڕانی کۆمەڵایەتی و گەشەی مێژوویی کاریگەری لەسەر جۆری لادانە زمانییەکان هەیە و ئەمەش ئاڕاستەى زەوق و سەلیقە و حەزی کۆمەڵی کوردی دیاریدەکات. بۆ ئەم مەبەستەش لادان لە بنەما وردەکانی هاریکارى و تیۆرى گرایس کراوە بە پێوەر بۆ ئەوەى ڕێژەى لادان و چۆنیەتى لادانەکانی پێ بخەینەڕوو. سنووری توێژینەوەکە سوودی لەو نوکتانە وەرگرتووە، کە هەڵقوڵاوی ناو کلتوور و کۆمەڵەی کوردین؛ واتە نوکتەکانمان (ڕشتەی مروای بۆ نوکتەى کۆن و نوکتەکانی ئەحۆل وەک نوکتەى هاوچەرخ) وەرگرتووە، بۆ سەلماندنی لادانە زمانییەکان، بۆ ئەوەی بتوانین بەوردی جیاوازیی نێوان دوو قۆناغی کۆمەڵی کوردی بە ئامار و داتا بخەینەڕوو.