المسؤولية المدنية للطبيب البديل في القانون العراقي (دراسة تحليلية)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.40کلیلە وشەکان:
پزیشکی جێگرەوە، پابەندبوون، پێور، هەڵە، بەرپرسیارێتی.پوختە
پزیشکە پسپۆڕەکان ڕەنگە لەكارە پزیشكیەكانیان پشتببەستن بە پزیشکانی دیکە تاوەكو ببن بە جێگرەوەیان لە ئەنجامدانی كرداری نەشتەرگەری یان نا نەشتەرگەری یان بۆ بەڕێوەبردنی کلینیکی ڕاوێژکاری پزیشکی لە نەخۆشخانە حکومییەکان یان کلینیکە تایبەتەکان، ڕەنگە ئەم پزیشکە جێگرەوانە ئەزموونی پێویستیان نەبێت وەک پزیشکە ڕەسەنەكان، لەوانەیە هەڵەیەک بکەن کە ژیانی نەخۆشەکان بخاتە مەترسی و هەندێکجار ئەو ھەڵانە لەوانەیە ببنە هۆی مردنیان. کێشەی توێژینەوەکە خۆی دەبێنێتەوە لە نەبوونی ڕێكخستنی یاسایی تایبەت بۆ بابەتی توێژینەوكە لە عێراق و لە هەرێمی کوردستانی، ئەمەش وادەكات پێویست بەگەرانەوە بکات بۆ ڕێسایە گشتییەكان لە یاسای شارستانی سەبارەت بە دروست بوونی بەرپرسیارێتی و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان، هەروەها کێشەیەکی تری ئەم توێژینەوەیە خۆی دەبینێتەوە لە دیاریکردنی سروشتی بەرپرسیارێتی پزیشکی جێگرەوە و بنەما یاساییەکەی، ھەروەھا لە ڕوونکردنەوەی ڕادەی بەرپرسیارێتی پزیشکی ڕەسەن کە ڕێگە بە پزیشکی جێگرەوە دەدات نەشتەرگەری لە شوێنی ئەو ئەنجام بدات و دەرمان بۆ نەخۆشەکان بنووسێت، یان لەجیاتی ئەو کلینیکی ڕاوێژکاری لە نەخۆشخانە حکومییەکان یان کلینیکەکانی تایبەت بەڕێوەببات، کە لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵەی کارەساتبار بە جۆرێک پزیشکی ڕەسەن پێویستی پێ نەبوبێت و ئاگادارنەبێت، هەروەها کێشەیەکی تری توێژینەوەکە خۆی دەبینێتەوە لە دیاریکردنی پێوەرێك بۆ ئەو هەڵەیەی کە پزیشكی جێگرەوە ئەنجامی دەدات، ئەم تویژینەوەیە بەدوای چارەسەر دەگەڕێت بۆ هەموو ئەو کێشانەی کە باسمانكرد بە پەیڕەوکردنی ڕێبازی شیکاری بۆ شیکردنەوەی یاسایی دەقەکان، هەروەها شیکردنەوەی بۆچوونی زانایان بەڕادەی پەیوەندی بە بابەتی توێژینەوەکە، هەروەها پەیڕەوکردنی ڕێبازی هەڵێنجان، بە مەبەستی دەرهێنانی ڕێسا پێویستەکانی پەیوەست بە بەرپرسیارێتی و بنەما یاساییەکەی و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕێساکان گشتییەكان لە یاسای شارستانی عێراقی بەركار و یاسا پزیشکییەکانی پەیوەست بە بابەتی لێکۆڵینەوەکەمان بەڕادەی توانین.