The Effect of The Idea Nomination Strategy on Developing Pivotal Thinking Skills Among Eighth Grade Students in History
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.23کلمات کلیدی:
ستراتیژی بژاردەی بیرۆکەکان- کارامەییەکانی بیرکردنەوەی تەوەرەیی- مێژوو)چکیده
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، زانینی کاریگەریی ستراتیژی بژاردەی بیرۆکەکانە لە گەشەپێدانی کارامەییەکانی بیرکردنەوەی تەوەرەیی لای خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی لە بابەتی مێژوو. میتۆدی توێژینەوەکە بریتیە لە میتۆدی ئەزموونی بە وەرگرتنی دوو گروپ لە خوێندکار، کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکدێت لە خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)ز. نمونەی توێژینەوەکە بەشێوەیەکی مەبەستدار لە کۆمەڵگەی پەروەردەی مارگرێت دەستنیشانکرا لە ناوەندی شاری سلێمانی، کە پێکهات لە (٣٠) خوێندکار، پاش ئەنجامدانی ڕێککارەکانی هاوتاکردن بەشێوەیەکی هەڕەمەکی پۆلی (أ) بە کۆنترۆڵکرا و پۆلی (ب) بە گروپی ئەزموونگەری هەڵبژێردران. بۆ هێنانەدی ئامانجی توێژینەوەکە پێوەرێک ئامادەکرا بۆ کارامەییەکانی بیرکردنەوەیی تەوەرەیی، کە پێکهات لە (٤٠) بڕگە و بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕاستی ڕواڵەتی، خرایەبەردەم پسپۆڕان لە بوارەکانی ڕێگاکانی وانەوتنەوە، دەرونزانی، مێژوو. پاشان ڕاستی بونیاتی دۆزرایەوە، دواتر نەگۆڕی پێوەرەکە لە ڕێگای هاوکۆلکەی ئاماری (ئەلفاکرۆنباخ) دۆزرایەوە، کە بەهاکەی بریتی بوو لە (٠،٨٩).