کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر کاریگەری ئێرانلە ناوچەکە (٢٠٠١٧-٢٠٢١)
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2582.15کلمات کلیدی:
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیدارەی ترەمپ، کەمپەینی زۆرترین فشار، بریکارەکانی ئێران، گەمارۆکانی ئەمریکا.چکیده
ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا لە (٢٠٠٩-٢٠٢١) کاریگەرییان لەسەر کاریگەریی ناوچەیی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووە؟ بە بەکارهێنانی میتۆدی چۆنایەتییەوە شیکردنەوە بۆ ئەم پرسە دەکات، بۆتێگەیشتنی زیاتر لە بابەتەکە تیۆری هێزی زیرەکی جۆزێف نای (تێکەڵەیەک لە هێزی رەق وهێزی نەرم) لەم توێژینەوەیە بەکارهاتووە. لە کۆتایدا دەرئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەمارۆ فشارەکانی ئەمریکا ئایدیۆلۆژی ئێرانی بەهێزتر کردووە، لە کاتێکدا گەمارۆکان بۆتە هۆی تێکچوون گۆشەگیریی ئابووری ئەو وڵاتەکە. بەلام لەگەل ئەوەشدا لێکۆڵینەوەکە بەو ئەنجامە گەیشتوە کە گەمارۆکان ڕۆڵی ئێرانی لە ناوچەکە لە قاڵب داوە کارێگەری ئێرانی لە ناوچەکە کەمکردۆتەوە بەلام نەیتوانیوە رەفتاری ئیران لە ناوچەکە بگۆری.