Subjugated Women in Baldwin’s What the Body Remembers: A Postcolonial Feminist Reading
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.44کلمات کلیدی:
کاست، جێندەر، تیۆری پۆستکۆلۆنیاڵ فێمینیزم، جیاوازی ئایینی، بەکۆمەڵایەتیکردنی ئافرەتچکیده
شاونا سینغ بالدوین لە ڕۆمانی ئەوەی کە جەستە بیری دێتەوە ١٩٩٩ بەوردی دیراسەی پێکهاتەی کۆمەڵگەی هیندی دەکات. دەڕوانێتە پێگەی پەراوێزخراوی ژن لە کۆمەڵگا . بالدوئین چوارچێوەی پیاوسالاری وەك تاکە سیستەمی پەراوێزخستنی ژن تێدەپەڕێنێت. دەست دەبات بۆ پرسی کاست و پلەبەندی کۆمەڵایەتی و ئایین کە پێگەی ژن خراپتردەکات. سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانەکەی بالدوین سەر بە ئایینی سیغە ڕۆماننوسەکە دەڕوانێتە ئەزموونە جیاوازەکانی ژنانی هیند. بە پاڵپشتی ئەو بۆچوونە بالدوین کارەکتەرە ئافرەتەکانی لە ئاستی کۆمەلایەتی جیاواز هەڵدەبژێرێ. بەبەکارهێنانی تیۆری پۆستکۆلۆنیاڵ فێمینیزم ئەو تێکستە بەدوادەچوون بۆ میکانیزمی تێکهەڵکێشراو دەکات کە پێکهاتەی جیاوازی کۆمەڵایەتی بە شێوازی هەمەجۆر ژن دەچەوسێنێتەوە. سەرەرای چەوسانەوەی ژن بە شێوەیەك لە شێوەکانی بەپێی ڕیزبەندی کۆمەڵایەتی هەندێ لە کارەکتەری ئافرەت هێشتا پابەندن بە سیستەمەکانی کاست و ئایین کە رۆڵی هەیە لە زیاتر پەراوێزخستن و چەوساندنەوەی ئەو ژنانەی کە کەمترین ئیمتیازیان هەیە.