بازدانی زمانیی لەنێوان زارەکاندا، شاری سۆران بە نموونە
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.170.01چکیده
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه به ناونیشانی (بازدانی زمانیی له نێوان زاره‌کاندا _ شاری سۆران به نموونه) باس له بازدانی زمانیی ده‌کات له لای ئاخێوه‌رانی زاره‌کانی کرمانجی ناوه‌ڕاست (شێوه‌زاری سۆرانی)، کرمانجی سه‌روو (شێوه‌زاری بادینی) له شاری سۆراندا، له چوارچێوه‌ی بۆچوونی بازدانی بارودۆخیانە "situational code switching" له بازدانی زمانیی له بواره‌کانی ئاخاوتن و نوسین، ده‌کۆڵێته‌وه، به پێی ڕێبازی وه‌سفی ئاماری.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا (270) فۆڕم دابه‌شکراوه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی پشتبه‌ستن به لینکی (http://www.raosoft.com/samplesize.html) که تایبه‌ته به دیاریکردنی قه‌باره‌ی نمونەی لێکۆڵینه‌وه، له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا نموونەی لێکۆڵینەوەکە به‌پێی ئاستی باوه‌ڕی (90%) دیاریکراوه. داتا‌کان له ڕێگه‌ی فۆڕمی تایبه‌ته‌وه له ناوه‌ندی قه‌زای سۆران و ناوه‌ندی ناحیه‌ی دیانا وه‌رگیراون، که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌یان بریتییه له (115047) که‌س، پێش ئه‌وه‌ی فۆڕمه‌کان دابه‌شبکرێن نیشانی کەسی پسپۆڕ دراون، پاشان له ڕێگه‌ی پڕۆگرامی (spss)ه‌وه، شیکراونه‌ته‌وه.
ناوه‌رۆکی لێکۆڵینه‌وه، جگه له پێشه‌کی له سێ به‌ش پێکدێت: له به‌شی یه‌که‌مدا باس له بازدانی زمانیی و ئەو بۆچونانەی لەسەریەتی کراوه، دواتر چه‌ند زانیارییه‌کی په‌یوه‌ست به نموونه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که خراوه‌ته‌ڕوو، له به‌شی دووه‌مدا باس له بازدانی زمانیی کراوه له کاتی ئاخاوتندا، له به‌شی سێیه‌مدا، بازدانی زمانیی له کاتی نوسیندا خراوه‌ته‌ڕوو. دواتر ئه‌نجامه‌کان و لیستی سه‌رچاوه‌کان تۆمار کراون.