Original Articles
پەیوەندیی نێوان بوونناسی و جوانیناسیی عیرفانی لە شیعرەکانی شێخ نوورەدینی بریفکانیدا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.1811.4پوختە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی "پەیوەندیی نێوان بوونناسی و جوانیناسیی عیرفانی لە شیعرەکانی شێخ نوورەدینی بریفکانیدا" هەوڵێکە بۆ خستنە ڕووی تێڕوانینی عیرفانیی ناوبراو بۆ چەمکی جوانی و چەمکی بوون لە نێو جیهانبینیی عیرفانیدا و دەرخستنی ئەم پەیوەندییە لە شیعرەکانی شاعیردا و هێنانەوەی نموونەی شیعری بۆ پشتڕاستکردنەوەی پەیوەندییەکە.
لەسەرەتادا چەمکی بوون و چەمکی جوانی بەگشتی ڕونکراونەتەوە و پاشان لە دنیای عیرفاندا باسیان لێوەکراوە، دواتر پەیوەندی نێوان جوانی و جوانیناسیی عیرفانی لەگەڵ بوون و بوونناسی خراونەتە ڕوو.
لە کۆتاییدا بە نمونەی شیعریی لەم ڕوانگەیەوە تەماشای بوون و جوانیناسیی عیرفانی و پەیوەندی نێوانیان کراوە.
داگرتنەکان
هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
Jabar Amin, Sirwan, and Khadhim Shekh Hussain, trans. 2023. “ پەیوەندیی نێوان بوونناسی و جوانیناسیی عیرفانی لە شیعرەکانی شێخ نوورەدینی بریفکانیدا ”. گۆڤاری توێژەر 1 (1): 156-207. https://doi.org/10.31918/twejer.1811.4.