Conference Papers

The ethnic question of the province of Mosul in the negotiations of the Congress of Lausanne in the light of British documents

  • بڵاو کرایەوە 2025-03-02
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 1 (2025): ژمارە تایبەت (کۆنفرانسی پرسی کورد)
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2581kq.03
  • Samaan Hussein Ahmad زانکۆی سلێمانی image/svg+xml Author
  • Ranjdar Mohammed Aziz Halabja University Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2581kq.03

کلیلە وشەکان:

ئیتنی، ویلایەتی موسڵ ، کۆنگرەی لۆزان ، بەڵگەنامەبریتانییەکان

پوختە

پرسی ویلایەتی موسڵ، کە بە کێشەی ویلایەتی موسڵ ناسراوە، یەکێک لە کێشە هەرە ئاڵۆزەکانی نێو گفتوگۆکانی کۆنگرەی لۆزان بوو، کە لەو کۆنگرەیەدا یەکلانەکرایەوە، بەڵکو دواجار لە ڕێگای کۆمەڵەی گەلانەوە یەکلاکرایەوە. یەکێک لە بابەتە هەرە گرنگەکانی نێو گفتوگۆکانی ئەم پرسە، بریتی بوو لە بنیاتی ئیتنیی ویلایەتەکە، هەردوو لایەنی کێشەکە، کە تورکیا و بەریتانیان، دەیانویست لە قازانج و بەرژەوەندیی خۆیاندا بەکاریبهێنن. لەم پێناوەشدا، هەردوو لا هەوڵیانداوە لە ڕێگای ئاماری تایبەت بەخۆیان و پاساوی نابابەتی و نادروستەوە کێشەکە بەلای خۆیاندا بشکێننەوە. بۆیە ئەم بابەتە، هەوڵ دەدات، لێکۆڵینەوە لەم ڕووەوە بکات. هەوڵیداوە، لە دوو باسی سەرەکیدا، باس لە پرسی ویلایەتی موسڵ لەو کۆنگرەیەدا بکات و دواتریش پرسی ئیتنی لە گفتوگۆکاندا تێبگات. دوای ئەوەش کاری لەسەر شیتەڵکردنی بابەت و زانیارییەکانی دوو توێی یاداشت و ڕاپۆرتەکانی کردوە، کە لەو گفتوگۆیانەدا هەردوو لا کاریان لەسەر کردوە. هەر لێرەشەوە، کاری لەسەر لەمەحەکدانی زانیاری و داتاکانی نێو ئەو گفتوگۆیانە کردوە، ئەویش بە بەراوردکردنیان لەگەڵ واقعی ئیتنی ئەوکات، بە گەڕانەوە بۆ سەرچاوە مێژووییەکان بۆ دروستی و بابەتی بوونی لێکۆڵینەوەکە، لە کۆتاییشدا بە چەند ئەنجامێک گەیشتووین، کە لە توێژینەوەکەدا خراونەتەڕوو.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

Hussein Ahmad, Samaan, and Ranjdar Mohammed Aziz, trans. 2025. “The Ethnic Question of the Province of Mosul in the Negotiations of the Congress of Lausanne in the Light of British Documents”. گۆڤاری توێژەر 8 (1): 53-78. https://doi.org/10.31918/twejer.2581kq.03.

توێژینەوە هاوشێوەکان

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.