هەڵوێستی دایکان و باوکان لە هەولێر بەرامبەر بە پەروەردەکردنی گەشەی سۆزداری منداڵان
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2582.03کلیلە وشەکان:
هەڵوێست، منداڵ، چاودێریكردنی منداڵ، پەروەردەکردنی منداڵ، گەشەکردنی سۆزداری منداڵ.پوختە
قسە و باسێکی زۆر لەسەر گرنگی "پەروەردەکردنی گەشەی عاتیفەی منداڵان (NCED)" کراوە. سەبارەت بە پەروەردەکردنی گەشەی سۆزداری منداڵان، ڕۆڵی دایکان و باوکان لە پرۆسەی پەروەردەکردنی منداڵدا پلەیەکی باڵای هەیە. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، گرنگیدان بە خۆشگوزەرانی سۆزداری منداڵان لەنێو دایکان وباوکان، توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونناسەکاندا جێگەی سەرنج بووە بەهۆی کاریگەرییە دیارەکانی ئەو پرۆسەیە لەسەر کەسایەتی منداڵان، کارلێکە کۆمەڵایەتییەکان و بەشداریکردنی کۆمەڵگا. لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەکانی پێشوو پەیوەندییەکی بەرچاو لە نێوان بەشداریکردنی دایکان و باوکان و دەرئەنجامەکانی گەشەکردنی منداڵدا دەخەنە ڕوو، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تا دایک و باوک زیاتر گرنگی بە منداڵەکان بدەن، داهاتوویان گەشاوەتر دەبێت.
مەبەست لەم توێژینەوەیە بریتی یە لە (تیشک خستنە سەر هەڵوێستی دایکان و باوکان لە هەولێر بەرامبەر بە پەروەردەکردنی گەشەی عاتیفەی منداڵان (NCED).
لەم توێژینەوەیە دا مێتۆدی چەندایەتی بەكارهاتوو، بە ڕێگای پرسیارنامەیەکی رێكخراو، نموونەی توێژینەوەكەش پێکهاتووە لە 450 دایک و باوک (250 ژن و 200 پیاو) كە باكگراوەندی ئابووریی و کۆمەڵایەتی جیاوازیان لەخۆوە گرتووە لەشاری هەولێر، ئەمەش بۆ وەسفکردنی تێڕوانینی دایکان و باوکان سەبارەت بە شیوازی پەروەدەكردنی لایەنی عاتیفە و خوشگوزەرانی منداڵ.
دەرئەنجامی توێژینەوە ئەوە دەردەخەن کە هۆکارە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییان لەسەر هەڵوێستی دایکان و باوکان هەیە بەرامبەر بە گەشەکردنی سۆزداری منداڵان لە شاری هەولێر،ئەمەش تێڕوانینێکی بەنرخ بۆ پەروەردەکاران، رێنمایكاران، دایک و باوکان، و داڕێژەرانی سیاسەت ئەخاتە ڕوو بۆ پێشخستنی گەشەی سۆزداری ئەرێنی لە منداڵانی هەرێمی كوردستان