Original Articles

شیكردنه‌وه‌ی جوگرافی مه‌ترسی لافاو له‌ ئاوزێڵی رووباری باڵه‌كیان به‌به‌كارهێنانی مۆدێڵی (HEC-1)- WMS

  • بڵاو کرایەوە 2025-08-31
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 2 (2025): Volume 8 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2582.10
  • سه‌ردار عه‌بدولره‌حمان سیار Soran University image/svg+xml Author
  • پ.ی.د. رزگار محه‌مه‌د عوسمان هه‌ناره‌یی زانكوی سه‌لاحه‌دین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2582.10

کلیلە وشەکان:

مۆدێڵی(HEC-1).

پوختە

پوخته‌:-

         دیارده‌ی لافاو به‌یه‌كێك له‌ مه‌ترسییه‌ ژینگه‌ییه‌ دیارده‌كان داده‌ندرێت، مه‌ترسی دیارده‌كه‌ له‌م ناوچانه‌ زیاتر ده‌بێت كه‌ خاوه‌نی به‌رزی و نزمییه‌كی ئاڵۆز و قه‌باره‌یه‌كی زۆری بارانی ساڵانه‌ن. رێژه‌ی به‌رزی و نزمی له‌ ئاوزێڵی رووباری باڵه‌كیان ده‌گاته‌ (81.6م/كم) و هاوكات تێكڕای بارانی ساڵانه‌ی ناوچه‌كه‌ (969.1ملم)ـه‌، له‌م روانگه‌یه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مه‌ترسی لافاو له‌ ئاوزێڵه‌كه‌ گرنگییه‌كی زیاتر په‌یداده‌كات. ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ستنیشانكردنی قه‌باره‌ی مه‌ترسی لافاوو ده‌رخستنی جیاوازی شوێنی دیارده‌كه‌یه‌ له‌ ئاوزێڵه‌كه‌دا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتبه‌ستراوه‌ به‌ مۆدێڵی(HEC-1) له‌ناو پرۆگرامی (Watershed Modelling System) كه‌ ناسراوه‌ به‌ مۆدێڵی (WMS) وێڕای سوود وه‌رگرتن له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پراگرامه‌كانی (GIS & RS). له‌ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، قه‌باره‌ی ساڵانه‌ی ئاوی رێكردوو له ته‌واوی ئاوزێڵه‌ لاوه‌كیه‌كانی رووباره‌كه‌ ده‌گاته‌ (10487489.4م3)، ئاوزێڵی خۆران به‌(3493779.75م3) پله‌ی‌ یه‌كه‌می قه‌باره‌ی له‌به‌ررۆیشتی ئاوی هه‌یه‌و ئاوزێڵی شێخان به‌ (494945.5م3) پله‌ی كۆتایی وه‌رگرتووه‌، هاوكات ئاوزێڵه‌كانی (شێخان و سیتكان) تێكڕای ماوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ لافاو كه‌متره‌ له‌ (3)كاتژمێر، به‌مه‌ش به‌ناوچه‌ی مه‌ترسی به‌رزی دروستبوونی لافاو هه‌ژمارده‌كرێن.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

سیار سه‌ردار عه‌بدولره‌حمان, and هه‌ناره‌یی پ.ی. د. رزگار محمد عثمان هه‌ناره‌یی, trans. 2025. “شیكردنه‌وه‌ی جوگرافی مه‌ترسی لافاو له‌ ئاوزێڵی رووباری باڵه‌كیان به‌به‌كارهێنانی مۆدێڵی (HEC-1)- WMS”. گۆڤاری توێژەر 8 (2): 293-319. https://doi.org/10.31918/twejer.2582.10.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 19

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.