The Role of Kurdish Jurists in the Course of the Aylul Revolution(1966-1963)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.29کلیلە وشەکان:
شۆڕشی ئایلول، دادگای باڵا، دادوەرەکانی شۆڕش، پارێزەر عومەر حەبیب، کێشە کۆمەڵایەتییەکانپوختە
ئەم توێژینەوە لەبارەی ڕۆڵ و کاریگەری مافناسانی کوردە لە چالاککردن و بەڕێوەبردنی دەزگایەکی گرنگی وەک دامەزراوەی دادوەری لە شۆڕشی ئەیلول لە ماوەی (١٢ تەمموزی ١٩٦٣ز)دا، کە یەکەم ڕۆژی دامەزراندنی دادگای باڵا بوو تاوەکو ساڵی (١٩٦٦ز). بایەخی لەوەدایە، کاتێک شۆڕش لە باشوری کوردستان دەستیپێکرد، هیچ دامودەزگایەکی کارگێڕی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕشی ئەیلول نەمابوو، بەڵام بەکۆششی دەستەبژێرێکی ڕۆشنبیر و سیاسی پسپۆر هەوڵ بۆ کردنەوەی چەند دەزگایەکی کارگێڕی لە ناوچەکە دراوە، لەسەروی هەمویانەوە، دامەزراندنی دەزگای دادوەری بە یەکێک لە دەزگا گرنگ و کاریگەرەکانی کارگێری شۆڕش دادەنرێت، بۆ ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە.