لە مرۆڤخستن لە ڕۆمانی لیبرانتی بورهان سۆنمێز: توێژینەوەیەکی سایکۆپۆلۆتیکییە
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2582.19کلیلە وشەکان:
لە مرۆڤخستن, سایکۆپۆلۆتیکپوختە
ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات ڕۆمانی لیبرانتی بورهان سۆنمێز لەبەر ڕۆشنایی تیۆری سایکۆپۆلۆتیکی بیونگ چول هان شیبکاتەوە، کە هان لە تیۆرەکەیدا ڕەخنە لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای نیولیبڕالی مۆدێرن دەگرێت، لەوانە ئامرازەکانی لە مرۆڤ خستن و بەکالاکردنی تاکەکان. ڕۆمانەکە لێکەوتە سایکۆلۆژیەکانی ژیان لە دنیای نیولیبراڵیدا لە ڕێگەی دەسەڵاتی نەرم، هەوڵدەدات کارەکتەرکان بە کاڵا بکات. هەروەها ئەم توێژینەوەیە ئەوە نیشاندادات کە چۆن پاڵەوانی سەرەکیی ڕۆمانەکە بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە دەلالەت لە سڕینەوەی ناسنامەی بە کۆمەڵ و ڕەگەزە مرۆییەکان و مێژووی مرۆڤایەتی. بە هۆی شیکردنەوەی ڕۆمانی لیبرانت کە شوینکاتەکەی تورکیا و گوزاراشت لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. ئەم توێژینەوەیە بە شێوەیەکی گشتی پەنجە دەخاتە سەر دۆخی ژیانی مرۆڤی مۆدێرن و میکانیزمەکانی لە مرۆڤ خستن بەبێ ئەوەی هەست بەو لە دەستدانە بکەن. هەروەها ئەوە دەخاتەڕوو کە چۆن بە ڕێگەی میکانیزمی سڕینەوەی ناسنامە و مێژوو و یادەوەرییەکان کۆنترۆڵی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان دەکەن و پەروەردەیان دەکەن کە بە پێی خواستەکانی دەسەڵات هەڵسوکەوت بکەن.
وشە کلیللیەکان: لە مرۆڤخستن، سایکۆپۆلۆتیک، لیبرانت، نیولیبرالیزم، یادەوەری.