Intersections of Female Kurdishness, Resilience, and Quest for Freedom in Ava Homa’s Daughters of Smoke and Fire
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2573.40کلیلە وشەکان:
کوردبوون، فێمینیزمی پۆستکۆلۆنیالیزم، فێمینیزمی ئینتەرسێکشناڵ، ئێتنۆسەنتریزمپوختە
کچانی دوکەڵ و ئاگر-ی ئاڤا هۆما (٢٠٢٠) وێنای ئەو مێینانە دەکات کە خەسڵەتی هاوبەش لەناسنامەیاندا هەیە، وەک ناسنامەی نەتەوەیی، تاک، کولتووری و ڕەگەزی لە بەرامبەر ستەمی پیاوسالاری و ئایینزاگەرایی، لە چوارچێوەی ئێران. کەسایەتی ژنەکان بە تایبەت لەیلا، ڕەنگدانەوەی ژنانی کوردستانە کە سەرەڕای ململانێ و کێشەکان، ناچارن مامەڵە لەگەڵ راستییە سەپێنراوەکاندا بکەن، کە ناسنامەیان و خۆیان ملکەچی ژێردەستەیی و پەراوێزخستن و پشتگوێخستن و سنووردارکردنی توانیاکانیان بن. لەیلا ناسنامەیەکی روونی کوردایەتی و کوردبوون بەرجەستە دەکات، لە هەمان کات ململانێی ژن-سەنتەری لەبەرامبەر پیاوسالاری و یاسا تیۆکراتیکەکانی ئێراندا نیشان دەدات. وێرای ئەوەش، کیشەی نێوان نەتەوە، ڕەگەز و چینایەتی نیشان دەدرێت کە زیاتر لەسەر پرسە تێکهەڵکێشەکان پەیوەستن بە خودی مێینە.