Students’ Perspectives on the Curricula of English Departments of KRI Universities in the Framework of the Bologna Process
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2573.41کلیلە وشەکان:
بۆڵۆنا پڕۆسێس، دیزاینی پڕۆگرام، بنەماکانی پڕۆگرام، پیادەکردن، قوتابیانی بەکالۆریۆسپوختە
ئەم توێژینەوەیە لە دوای دەستپێشخەری وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دێت بۆ جێبەجێکردنی پێواژووی بۆڵۆنا پڕۆسێس بەمەبەستی باشترکردنی کوالیتی پڕۆگرامی خوێندنی زانکۆکان و هەنگاونانێکی تر بۆ بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆکانی. لە بۆڵۆنا پڕۆسێسدا، کۆمەڵێ بنەما هەیە کە دەبێت تەواو لەبەرچاو بگیرێن لە پڕۆسەی دیزاینکردن و بەرەوپێشبردن و گەیاندنی پڕۆگرامی خوێندنی زانکۆکان. ئەم توێژینەوەیە کار لەسەر کاریگەری پڕۆگرامی تازەی ئەزموونکراوەی بەشەکانی زمانی ئینگلیزی دەکات لەڕوانگەی قوتابیانی بەشەکەوە دوای جێبەجێکردنی بۆڵۆنا پڕۆسێس. ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی چەندێتیە لەگەڵ قوتابیانی قۆناغی بەکالۆریۆس لە کۆلێژە پەروەردە بنەڕەتیەکانی زانکۆکانی سولێمانی و دهۆک و سۆران