بنەما وپێوەرەکانی پۆلینکردنى ناوەندە بازرگانییەکان لە شارەکان دا (توێژینەوەیەکی کارپێکراو لەسەرشاری هەولێر)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2583.13کلیلە وشەکان:
شاری ههولێر، سهنتهره بازرگانیهكان، پۆلین، بهستانداردكردنپوختە
سهنتهری بازرگانی وێنەیەکی مۆدێرنی بازاڕه کە بە یەکێک لە دیارده گرنگهكانی شار دادهنرێت کە هانی بازرگانی وبازاڕگهری دەدات. بازاڕ هەر لە کۆنەوە ناسراوه وبەدرێژایی قۆناغەکانی گەشەسەندنی شار گەشەی سەندووە، كه قهباره وتایبەتمەندی جیاوازی وەرگرتووە تا گەیشتووەتە شێوەی هاوچەرخی ئێستا وەک سەنتەری بازرگانی گەورە، مۆڵ، زنجیرە سوپەرمارکێتەکان و ئەوانی تر. ئامانج لەم توێژینەوەیە پۆلێنکردنی ناوەندە بازرگانییەکانی شاری هەولێرە بەپێی بنەما و پێوەر به ڕەچاوکردنی ئەو مەرجانە كه دیاریکراوە ودواتر چارەسەر وپێشنیار پێشکهش بكرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پۆلێنکردنە بەشێوەیەکی گونجاوتر وهاوسەنگتر بۆ خزمەتگوزارییە بازرگانییەکان. لە توێژینەوەکەدا پشت بە شێوازی وەسفی و شیکاریی بەستراوە وجگە لە پێشەکییەکە سێ تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت کە تەوەری یەکەم بە چوارچێوەی تیۆری لێکۆڵینەوەکە دەستیپێکرد بە دیاریکردنی چەمکە بنەڕەتییەکانی توێژینهوه وناساندنی ناوچهی لیكۆلینهوه كه شاری هەولێره. تەوەری دووەم تایبەته بە پۆلێنکردن و پێوانەکردنی ناوەندە بازرگانییەکان لەڕێگەی خستنەڕووی پۆلێنکردنە نێودەوڵەتییەکان ودواتریش دیاریکردنی پێوهر وپۆلێنێكی گونجاو بۆ ناوەندە بازرگانییەکانی شاری هەولێر وەک پۆلێنکردنێکی پێشنیارکراو. پاشان توێژینەوەکە بە کۆمەڵێک دەرەنجام وڕاسپاردە کۆتایی پێهات.