Original Articles

یۆتۆپیای ئۆسترالیا لە رووباری نهێنیی کەیت گرینڤیڵدا

  • بڵاو کرایەوە 2026-09-17
  • ژمارە بەرگ 5 ژمارە 3 (2022): Volume 5 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918//twejer.2695.13
  • محمود نوزاد حسن خوشناو Salahaddin University-Erbil image/svg+xml Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918//twejer.2695.13

کلیلە وشەکان:

دیستۆپیا, ، کەیت گرینڤیڵ, یۆتۆپیای موور،

پوختە

رووباری نهێنیی کەیت گرینڤیڵ (٢٠٠٥) سەرەتاکانی دامەزراندنی ئۆسترالیا لەلایەن تۆمەتبارانی بەریتانیا و، ئەو مەینەتییانەی هەردوو خەڵکی تازە نیشتەجێ و رەسەن چەشتوویانە وێنا دەکات. یۆتۆپیا-کەی مووریش  دامەزراندنی چەند کۆلۆنیایەك لەسەر سەرزەمینی سەرەکی پێشنیار دەکات، ئەمەیش وەك مافێکی سروشتی ئەگەر سەرزەمینی ئەو یۆتۆپیایە لێوانلێو بوو لە دانیشتوان. رووباری نهێنی، هاوشێوەی یۆتۆپیا، وەڵامی کۆمەڵێکی زۆر لە هۆکارەکانی نادادپەروەری و نابەرابەرییەکانی ناو بەریتانیا لە ئەو کاتەدا دەداتەوە. هەردوو دەقەکە وەڵامی چەند پرسێکی دیاریکراوی ناوخۆییی پەیوەست بە سامان و برسێتی و تۆمەتباران و دەسەڵات و خاوەنداریتی زەوی دەداتەوە. ئەم توێژینەوە هەوڵی شیکردنەوەی رووباری نهێنی دەدات لە رێگەی بەکارهێنانی هەمان ئەو دینامیکییەتە گێڕانەوەییانەی لە یۆتۆپیا-کەی مووردا بەکار هاتوون. پێگەی ئەم توێژینەوە ئەوەیە کە رێکارەکانی نیشتەجێکردنەوەی تۆمەتبارەکان هاوشێوەی پێشنیارەکەی موورن لە یۆتۆپیادا و وەها خراونەتە روو تاکو قەیرانەکانی ئەو دەمەی ناو کۆمەڵگای ئینگلترا چارە بکات و، وەك دیدگایەك بێت لەپێناو کۆمەڵگایەکی باشتر. بە هەمان شێوە، بەڵام جیاواز لە یۆتۆپیا، ئۆسترالیا دەبێتە یۆتۆپیایەك بۆ کەسانی نیشتەجێکراو و شوێنێکی کاول بۆ دانیشتوانی رەسەن، ئەمەیش بە هۆی هێنانەکایەی خاوەندارێتیی موڵکی تایبەت و داڕمانی ژیانی گشتی دانیشتوانی رەسەن، نەك نیشتەجێکردنی تۆمەتباران.

 

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

نوزاد حسن خوشناو محمود, trans. 2026. “یۆتۆپیای ئۆسترالیا لە رووباری نهێنیی کەیت گرینڤیڵدا”. گۆڤاری توێژەر 5 (3). https://doi.org/10.31918//twejer.2695.13.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 31

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.